Home / جيهان / بەپەلە.. پاتۆ پەيوەندى بە يانەيەكى ئسپانيەوە كرد.

بەپەلە.. پاتۆ پەيوەندى بە يانەيەكى ئسپانيەوە كرد.

ئەمرۆ سێ شەمە يانەى كۆرينتيانزى بەرازيلى رايگەيان كە هێرشبەرى يانەكەيان (ئەليكساندەر پاتۆ) پەيوەندى بە يانەى ڤيارياڵى ئسپانيەوە كردوە بەڵام تا ئێستاش يانەى ئسپانيەكە هيچى رانەگەياندوە لەسەر راستى و دروستى ئەو هەواڵە.

بە پێى سەرچاوەيەكى ئاگادار لە گرێبەستەكە كە بە پێگەى (ئيفى) راگەياندوە, كە پاتۆ گرێبەستێكى چوار وەرزەى لەگەل ڤياريال مۆركردوە.

ئەو سەرچاوەيە باسى لەوەشكردوە كە يانەكە سێ مليۆن يۆرۆى داوە بۆ ئەوەى سود لە تواناكانى پاتۆ وەربگرێت و لەو برەش بەرێژەى ٦٠% بۆ يانە بەرازيليەكە دەبێت, وە بەبرى ٤٠% شى بۆ خودى ياريزانەكە دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشكردوە كە يانەى ڤياريال هۆكارى سەرەكى لە هێنانى پاتۆ بۆ ريزەكانى بۆ ئەوەيە تا لە وەرزى نوێ هێڵى هێرشبردن بەهزتر بكات لە پاڵ هەريەكە لە هێرشبەران رۆبێرت سۆڵدادۆ و سيدريك باكامۆ.

جێى باسە كە پاتۆ بۆ هەريەكە لە يانەكانى ئەنتەرناسيۆناڵى بەرازيلى و ميلانى ئيتالى و كۆرينتيانز و ساوپاولۆى بەرازيلى و چێلسى ئنگليزى يارى كردوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*