ئاردا تۆرا باس لە هۆكارى پەيوەندى كردنى بە بارشەلۆنەوە دەكات..

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى (ديارى ئارا)ى ئسپانى ئارداتۆراى توركى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى بارشەلۆنە باس لەوە دەكات لە سەرەتاوە نزيك بوە كە پەيوەندى بە يانەى ئارسناڵەوە بكات.

 

ئاردا بە رۆژنامەكە دەلێت: “بە راستى, هەستم دەكرد كە دەبم بە ياريزانێكى بارشەلۆنە, ئەوە ئاشكرايە ئەگەر بە شێوەيەكى زۆرجوان يارى بكەيت ئەوا بەدڵنيايەوە خۆت لە بارشەلۆنە كۆتايى پێدەهێنيت, وە شێوازى منيش لەگەڵ بارشەلۆنەدا دەگونجێت, وە ئەگەر بە شێوەيەكى باش يارى بكەيت ئەوا لە ئارسناڵ كۆتايى پێدەهێنيت”.

ئاردا زياتر لە لێدوانەكەى مەبەستى لەوەيە كە ئەو هەر لە سەرەتاوە دركى بەوە كردوە كە ياريزانێكى باشە و بەدڵنيايەوە بارشەلۆنە داواى مۆركردنى گرێبەستى لێدەكەن هەربۆيە رەتيكردەوە ئەوكاتە برواتە ئارسناڵ.

ئاردا توران تا ئێستا ١٤ يارى لەگەل بارشەلۆنە ئەنجامداوە و خاوەنى ٢ دوو گۆڵە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.