Home / ئيتاليا / كاردانەويەكى گەورە لەدواى ڕۆشتنى هيگواين لە يانەى ناپۆلى

كاردانەويەكى گەورە لەدواى ڕۆشتنى هيگواين لە يانەى ناپۆلى

ڕۆشتنى  ياريزانى  هەڵبژاردەى ئەرجەنتين و ياريزانى  پێشوى  يانەى  ناپۆلى  گۆنزالۆ هيگوان بۆيانەى  يوفانتوسى ئيتالى چەندين  كاردانەوەى گەورەى لە شەقامى يانەى ناپۆلى دروستكرد كە هاندەرانى ئەو يانە بە جێگرەوەى ديگۆ ئەرماندۆ مارادۆنايان  ئەزانى و بتوانێ لەگەڵ يانەى ناپۆلى  نازناو بەرێتەوە  بەتايبەت دواى ئەوەى كە ڕۆشت بۆ يانەى ڕكابەرى سەرەكى يانەكە كە يانەى يوفانتوسە بەتەواوى خۆشەويستى هاندەرانى  ناپۆلى لەدەست دا

كاردانەوەى گەورەى هاندەرانى ناپۆلى بەرامبەر ڕۆشتنى  گۆنزالۆ هيگواين  بۆ يانەى يوفانتوس  سوتانى درێسى ئەو ياريزانە بوو  هەروەها كاردانەوەشى بەسەريايزانانى هاوڕێ هەبوو  لەكاتى داواكردنى  هاندەرێك لەياريزانى” جەزائيرى فوزى غولام” ياريزانى يانەى ناپۆلى  سەبارەت بە  ئيمزاكردن لەسەر درێسى گۆنزالۆ هيگواين  ئەوەبوو ئەو ياريزانە ئامادە نەبوو ئيمزالەسەردرێسى ئەو ياريزانە بكا بەمەش دەر دەكەوێ  كە ڕۆشتنى ئەو يايزانە تەنها كاردانەوەى بەسەر هاندەرانەوە نەبوە بەڵكو كاردانەوەى گەرەشى بەسەر ياريزانانى ئەو يانەشەوە بوە   .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*