Home / ئيتاليا / سەرۆكى يانەى ناپۆلى هيگواين بە ناپاك لە قەڵەم دەدات

سەرۆكى يانەى ناپۆلى هيگواين بە ناپاك لە قەڵەم دەدات

پاش پەيوەندى كردنى گۆنزالۆ هيگواينى ياريزانى ناپۆلى بە يانەى يوڤانتوسەوە لە لايەن هاندەران و هەوادارانى ئەو يانەيەو بۆ ماوەى چەند ڕۆژێكە هێرشى توند دەكەنە سەر گۆڵكارەى وەرزى ڕابردووى يانەكەيان و لە دوا لێدوانىشيدا ئاولێریۆ دی لۆرێنتیسی سەرۆكى يانەى ناپۆلى ئيتالى ڕەخنەى توندى ئاڕاستەى ئەو ياريزانە ئەرجەنتينيە كرد و بە خائين و ناپاكى لە قەڵەم دەدات.

ئاورلێرۆى سەرۆك ڕايگەياند هيگواين يەكەم پياوى ئەرجەنتينيە كە بەم شێوە ناپاكى بەرامبەر يانەكەمان بكات و ئەوەى ئەو ياريزانە ئەنجاميدا ناپاكى بوو.سەرۆكەكەى يانەى ناپۆلى بەردەوام بوو وتى ” ئەوەى ڕاسى بێت تەنانەت چاوەڕێی هەڵسوکەوتێکی وایشم لە یوڤانتۆس نەدەکرد”

گونزالۆ هیگواین دوێنێ بەشێوەيەكى فەرمى و بە بەبڕى ٩٤ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەى پێنج وەرز لە یانەی ناپۆلییەوە پەیوەندیی بەڕیزەکانی یانەی یوڤانتوسى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى  ئيتالياوە كرد.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*