Home / جيهان / بيليسيا رەتيكردەوە راهێنەرايەتى تانگۆ بكات..
بيليسا

بيليسيا رەتيكردەوە راهێنەرايەتى تانگۆ بكات..

راهێنەرى بەرەگەز ئەرجەنتينى مارسێلۆ بيليسا بە يەكێتى تۆپى پێى وڵاتەكەى راگەياندوە كە لە ئێستادا كەسێكى شياو نيە بۆ ئەوەى سەركردايەتى سەماكارانى تانگۆ بكات.

 

ئارماندۆ پێرێز سەرۆكى ئەو ليژنەيەى كە لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى ئەرجەنتينەوە راسپێردراوە بۆ دەستنيشانكردنى كەسێكى شياو بۆ راهێنەرايەتيكردنى تانگۆ رايگەياند: “زۆر گفتوگۆم لەگەل بەرێز بيليسا كردوە, بەڵام لە وەڵامدا پێى راگەياندم كە رەنگە ئەو لە ئێستادا ئەو كەسە شياوە نەبێت كە سەرپەرشتى هەلبژاردەى ئەرجەنتين بكات, وە برياردان لەسەر ئەو پێشنيارە بەلايەوە زۆر قورسە”.

پێرێز وتيشى: “زۆر رێز لە بريارى بيليساى راهێنەرى پێشووى تانگۆ دەگرم (بيليسا لە ١٩٩٨-٢٠٠٤ راهێنەرى ئەرجەنتين بوو), وتيشى داواى لە بيليسا كردوە كە كۆبوونەوەى لەگەڵدا بكات بۆ دەستنيشانكردنى وەك راهێنەرى هەلبژاردەى نشتيمانى, بەڵام بيليسا رەتيكردوەتەوە لە سەرەتادا.

جێى باسە پێدەچێت بيليسا لە مانگى رابردوو دواى دو رۆژ پەيوەنديكردنى بە لاتزيۆى ئيتالى وازى هێنا, ئەويش دواى ئەوەى گرێبەستێك لەگەڵ ئەو يانەيەدا واژۆدەكات, هەروەها لەم ساتەدا “ئدگاردۆ باوزا”ى راهێنەرى يانەى ساوپاولۆ و ميخێل ئەنخێل روسو راهێنەرى پێشووى بۆكاجونيۆرز زۆر نزيكن لەوەى هەلى راهێنەرايەتيكردنى ئەرجەنتين بەكێكيان بسپێردرێت لەلايەن سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئەرجەنتينەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*