Home / جيهان / لە كۆتايدا پۆگبا بريارى كۆتايى خۆى دەدات و چەند كاتژمێرێكى تر هەموو شتێك يەكلاى دەبێتەوە..
پۆگبا

لە كۆتايدا پۆگبا بريارى كۆتايى خۆى دەدات و چەند كاتژمێرێكى تر هەموو شتێك يەكلاى دەبێتەوە..

پێدەچێت گواستنەوەى ئەستێرەى فەرەنسى پۆل پۆگبا گەشتبێتە كۆتاييەكەى, لە كاتێكدا ياريزانى يانە يوڤانتۆسى ئيتالى نزيكە لە پەيوەنديكردن بە يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزيەوە.پۆگبا (2)

راپۆرتە هەواليەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن گرێبەستى گواستنەوەى پۆگبا لە چەند كاتژمێرى داهاتوو يەكلاى دەبێتەوە و چاوەرواندەكرێت گرانترين گرێبەست بێت لە مێژووى يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى, يان گرانترين گرێبەستى تۆپى پێ بێت لە مێژوودا.

رۆژنامەكانى ئنگلتەرا تەئكيديان كردەوە كە كارگێرى يانەى مانچستەر يونايتد (ريد ديڤيلز) و كارگێرى (خانمە پيرەكە) گەشتبێتنە رێككەوتنى كۆتايى, ئەم گرێبەستە لەسەر يانە ئنگليزيەكە زياتر لە ١٠٠ مليۆن جونيەى ئەستەرلينى دەكەوێت و لە ماوە ٤٨ كاتژمێرى رابردوو بەفەرمى رادەگەيەندرێت.پۆگبا (1)

 

رۆژنامەى (زە گارديان)ى بريتانى بلاويكردوەتەوە كە كارگێرى شەيتانە سورەكان لە كاتى نوێكردنەوەى گرێبەستى پۆگبا پێويستە ٥ پێنج مليۆن يۆرۆ بدەن بە يانە ئيتاليەكە, هەروەها پێويستە ئەو رێژەيەش لە ئەستۆ بگرن كە مينيۆرايۆلاى بەرێوەبەرى كارەكانى پۆگبا بەريدەكەوێت كە نزيكەى ٢٠ مليۆن يۆرۆيە.

چاوەرێدەكرێت ئەم گرێبەستە بۆ پركردنەوەى ئەو زيادە خەرجيە بێت كە يانە ئيتاليەكە لەم وەرزەدا ئەنجاميداوە بەتايبەتى لە دواى گرێبەستەكەى (گۆنزالۆ هيگواين)ى ئەرجەنيتنى كە لە يانەى ناپۆليەوە بە برى ٩٠ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بە يانەى يوڤانتۆسەوە كرد.

لەلايەكى ترەوە رۆژنامەكانى ئسپانيا بلاويانكردوەتەوە كە يانەى رياڵ مەدريد نزيكە لە هێنانى پۆل پۆگبا لە رێگاى زەينەدين زەيدانى هاونيشتمانيەوە, باس لەوەش دەكەن كە يانە مەلەكيەكە سەرلە نوێ و بەبەهێزى كێبركێ دەكات لەسەر بەدەستهێنانى تواناكانى پۆگبا, بەلام پێدەچێت كارگێرى يانەى مێرەنگى نەتوانێت ئەو گرێبەستە يەكلاى بكاتەوە چونكە لەم وەرزەدا لاوازن لە يەكلاكردنەوەى گرێبەستەكان.پۆگبا (3)

لە لێدوانى ئەم دواييەيدا زينەدين زەيدانى راهێنەرى رياڵ مەدريد دەلێت: “نازانم كە ئايا دێت يان نا, بەڵام هەموو شتێك دەكرێت رووبدات, بەدڵنياييەوە هەموان گرنگى بە گرێبەستكردن لەگەل پۆگبا دەدەن چونكە ياريزانێكى ناوازەيە و ئێمەش دەمانەوێت باشترينەكان لە يانەكەمان بێت, تا ئێستاش پۆگبا ياريزانى يوڤانتۆسە و ناتوانم زياترى لەسەر بلێم”.

شايانى بيرهێنانەوەيە كە ياريزانى تەمەن ٢٣ سال پێش سێ ساڵ لە يانەى مانچستەر يونايتدەوە بە خۆرايى پەيوەنديكرد بە يانەى يوڤانتۆسى ئيتاليەوە, بەڵام پێدەچێت كارگێرى ريد ديڤلز باجى ئەو هەلە گەورەيەى بە چەند بەرابەر بداتەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*