Home / ئسپانيا / لێدوانى ئاندريە گۆمێز دواى ئەوەى پەيوەندى بە يانەى بارشەلۆنەوە كرد..
گۆمێز

لێدوانى ئاندريە گۆمێز دواى ئەوەى پەيوەندى بە يانەى بارشەلۆنەوە كرد..

ئەستێرەى پرتوگالى ئاندريە گۆمێز ياريزانى نوێى يانەى بارشەلۆنە تەئكيدى كردەوە كە زۆر دڵخۆشە لە پەيوەنديكردنى بە ريزەكانى يانە كەتەلۆنيەكەوە لەم وەرزەدا و پێى وايە لەگەڵ بارشەلۆنەدا داهاتوويەكى گەشى دەبێت.

dd

دواى پەيوەنديكردنى بە يانەى بارشەلۆنەوە گۆمێز لە لێدوانێكى رايگەياند: “باشترين يانەم هەڵبژارد, پێم وايە ئەوە شانازيەكى گەورەيە كە درێسى بارشەلۆنە بپۆشم, تەمەنم ٢٢ ساڵە و هێشتا رێگايەكى درێژم لەبەردەستدا ماوە پێم وايە بۆ ماوەيەكى زۆر لێرە دەمێنمەوە”.

وتيشى: “هەرچەندە گرێبەستى زۆرم لە بەردەست بوو بەڵام بارشەلۆنەم هەلبژارد چونكە پێم وايە بۆ من زۆر گونجاو بو بەتايبەتى لەگەڵ شێوازى ياريكردنم و هەڵسوكەوتم لە ناو ياريگادا”.گۆمێز ١

پێدەچێت لە وەرزى نوێ هەندێك كێشە بێتە بەردەم ياريزانى پرتوگالى ئاندريە گۆمێز ئەويش بەهۆى بوونى چەندين ياريزانى بەتوانا لەو هێڵى ناوەراست لەو جێگايەى كە گۆمێز يارى تێدا دەكات كە ئەوانيش بريتين لە (ئاردا توران و بۆسكێس و راكيتيچ و ئنێستا و سێرجيۆ رۆبێرتۆ و رافينها) هەروەها دينيس سوارزێيش كە بەهەمان شێوە ئەم وەرزە گرێبەستى لەگەل واژۆ كردوە.

شايانى باسە ئاندريە گۆمێز كە وەرزى رابردوو لەگەڵ شەمشەمە كوێرەكانى ڤالانسيا ئاستێكى زۆرباشى پێشكەش كرد و لە گەڵ پرتوگاليش دەورێكى باڵاى هەبوو لە بردنەوەيان لە فەرەنسا و بوون پاڵەوانى يۆرۆى ٢٠١٦ بە برى ٤٢ مليۆن جونيەى ئەستەرلينى لە يانەى ڤالانسياوە پەيوەندى بە ريزەكانى بلوگراناوە كرد, ئەويش دواى كێبركێيەكى دورودرێژ لەگەڵ يانە گەورەكانى ئەوروپا كە ديارترينيان يانەى ريال مەدريدى ئسپانيە كە زۆر نزيك بوو لە واژۆكردنى گرێبەست لەگەل ئەو ياريزانەدا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*