Home / ئنگليز / خەرجكردنى پارە بۆ كرينى ياريزانان لەم وەرزەدا گەيشتوەتە رادەى شێتى..
YYYY_YYYYYY_YYYYYY_YYYYY_YYYYYY_921978

خەرجكردنى پارە بۆ كرينى ياريزانان لەم وەرزەدا گەيشتوەتە رادەى شێتى..

ماوەى مێركاتۆى ئەم ساڵ بۆ گواستنەوە و كرينى ياريزانان بە مێركاتۆى شێتى دادەنرێت لە مێژودا, ئەمەش بەهۆى ئەو خەرجيە زۆرەى لەلايەن يانەكاگەورەكانى پێنج خولەكەى ئەوروپاوە دەكرێت بۆ گواستنەوەو كرينى ياريزانان.

 

لەو بارەيەشەوە رۆژنامەى “ماركا”ى ئسپانى رايگەياندوە خولەكانى (ئنگلتەرا و ئەڵمانيا و ئيتاليا و ئسپانيا و فەرەنسا) خەرجيەكانيان گەيشتوەتە رادەى شێتى, كە هەستاون بە خەرجكردنى زياتر لە ١.١ مليار يۆرۆ لە گواستنەوەكاندا تا ئەم ساتە.YYYY_YYYYY_YYYYYYYY_YYYYYY_YY_YYYYYYYYY_YYYYYY_908187

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كەخولى نايابى ئنگليزى ناسراو بە پريمەرليگ لەسەرەوەى سەرجەم خولەكانەوە كە ٥٩٩,٦٥ مليۆن يۆرۆ خەرجيەتى لە مێركاتۆى ئەم وەرزە, هەروەها جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەر يونايتد و يۆرگن كليپ راهێنەرى ليڤەرپوول بە ٨٠ مليۆن يۆرۆ پێشەنگن, يانەى ئارسناليش بە ٤٥ مليۆن يۆرۆ كە لە گواستنەوەى گرانيت تشاكا خەرجيكردوە لە دوايانەوە دێت.

خولى ئەڵمانى ناسراو بە بۆندسليگا دووەم خولە كە خەرجى زۆرە و گەيشتوەتە ٤٣٤,٠٣ مليۆن يۆرۆ, يانەى دۆرتمۆند بە ١١٣ ميلۆن يۆرۆ لە كرينى ياريزانان (ئاندريە شۆرلە و ميگێل ميرينۆ و مارك بارترا) پێشەنگى زيادە خەرجيەكانى ئەو خولەى گرتوە.

بەڵام بايەرمونيخ تەنها دوو ياريزانى تائێستا كريوە ئەوانيش بريتين لە (ريناتۆ سانچێز ٣٥ مليۆن يۆرۆ, ماتس هۆملس ٣٨ مليۆن يۆرۆ).

شايانى باسە لە خولى ئنگليزى چاوەرواندەكرێت برە پارەيەكى زۆر زياتر خەرج بكرێت لە كرينى ياريزانان بەتايەبتى پۆل پۆگبا لەلايەن مانچستەر يونايتدەوە كە ئەگەرى هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو بەفەرمى رابگەيەندرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*