Home / جيهان / سەرۆكى تۆپى پێى ئەرجەنتين سەفەرى ئەوروپا دەكات بۆ لاى ميسى و ديارى كردنى ڕاهێنەر
adaa5516363f4890

سەرۆكى تۆپى پێى ئەرجەنتين سەفەرى ئەوروپا دەكات بۆ لاى ميسى و ديارى كردنى ڕاهێنەر

ئەرماندۆ پێريزى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئەرجەنتين بەسەردانێك ڕوو دەكاتە ئەوروپا بۆ قسەكردن لەگەڵ ليۆ ميسى و هەوڵى پاشگەز بوونەوەى لە وازهێنان لە يارى نێو دەوڵەتى و گەڕانەوەى بۆ ڕيزى هەڵبژاردەكەى و هەورەها كۆبوونەوەيەك لەگەڵ خۆرخى سامباولى و ئيدواردۆ پێرێزۆ كە لە ئێستادا ئەم دوو ڕاهێنەرە پاڵێوراون بۆ ڕاهێنەرايەتى كردنى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين پاش ئەوەى ديگۆ سيمۆنى ئەرجەنتينى و ڕاهێنەرى يانەى ئاتلەتيكۆ مەدريد دووپاتى كردەوە كە لەم كاتەدا ناتوانێت مەشقى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى لە ئەستۆ بگرێت.

پێرێزى سەرۆك لە لێدوانێكيدا بۆ ڕاديۆى “كونتيننتال”سەبارەت بە گەشتەكەى بۆ كيشوەرى ئەورپا وتى “ئامانجى سەرەكيم لە گەشتەكەم هەوڵى ڕازى كردنى ليۆ ميسى ئەرجەنتينيە و پاشگەز بونەوەيەتى لە بڕيارى واز هێنانى لە يارى نێو دەوڵەتى چونكە لەم كاتەدا هەڵبژاردەكەمان پويستى بەو هەيە و وازهێنانى ميسى كێشەى بۆ يەكێتيەكەشمان دروست كردووە” هەروەها پێرێز ئەوەشى وت ئەگەر هاتوو ميسى پێشنيارى هەر ڕاهێنەرێك بكات بۆ هەڵبژاردەكە بە دڵنيايوە گوێى لێ دەگرم چونكە ئەو باشترين ياريزانى جيهانە

هەروەها لە بەشێكى ترى قسەكانيدا سەرۆكە ئەرجەنتينيەكە ئەوەشى وت ” ئامانجێكى ترى گەشتەكەم كۆبوونەوەيە لە گەڵ خۆرخى سامباولى ڕاهێنەرى نوێى سيڤيە و ئيدواردۆ پێرێزۆى ڕاهێنەرى سەڵتا فيگۆ دەبێت بۆ ئەوەى يەكيان دەست نيشان بكەين بۆ گرتنە دەستى مەشق و ڕاهێنانى هەڵبژاردەكە هەرچەندە سامباولى پاڵێوراوى سەرەكيە بۆ ئەو ئەركە”

پاش بەدەست نەهێنانى جامى كوبا ئەمريكاى سەدە لە لايەن هەڵبژردەى ئەرجەنتينەوە تاتا مارتينۆ دەستى لە كارى ڕاهێنەرايەتى ئەو هەڵبژاردە كێشايەوەو ليۆ ميسى ئەستێرەى هەڵبژاردەكەش لە تەمەنى ٢٩ ساڵيدا وازهێنانى خۆى لە يارى نێو دەوڵەتى ڕاگەياند تا ئەم ساتەش ئەو هەڵبژاردەيە بێ ڕاهێنەرەو جێگرەوەى مارتينۆ ديارى نەكراوە،هەرچەندە ئەو هەڵبژاردەيە لە ١ و ٦ ى مانگى ئەيلول لە ياريەكانى پاڵاوتنى مۆنديالى ٢٠١٨ ڕووبەڕووى هەردوو هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى و فەزنوێلا دەبێتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*