Home / جيهان / فەرمى, بارشەلۆنە پەيوەنديكردنى ئادريانۆى بە يانەيەكى توركيەوە راگەياند..
ئادريانۆ

فەرمى, بارشەلۆنە پەيوەنديكردنى ئادريانۆى بە يانەيەكى توركيەوە راگەياند..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى ئەمرۆ بەشێوەيەكى فەرمى پەيوەنديكردنى ياريزانى يانەكەى (ئادريانۆ كوريا)ى بەرازيلى بە يانەى بێشكتاشى توركى راگەياند.

 

ئادريانۆ بە واژۆكردنى لەسەر گرێبەستى يانەى بێشكتاش كۆتايى بەو گەشتە شەش ساڵەيەى هێنا كە لەگەڵ بارشەلۆنە بەرێيكردبوو, ئەويش دواى ئەوەى بە برى ٦٠٠ هەزار يۆرۆ پەيوەندى بە بێشكتاشى توركيەوە كرد, ئەگەر بتوانێت يانەكەى بگەيەنێتە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەوا نرخى گرێبەستەكەى ١.٧ مليۆن يۆرۆ دەبێت.

هەرچەندە بارشەلۆنە مانگى سێى رابردوو رايگەياند كە گرێبەستى ئادريانۆى تا ناوەراستى ساڵى ٢٠١٧ نوێكردوەتەوە و لەم دووساڵەى دوايشدا بەشداريكردنى لە ياريەكانى بارشا زياتر بوە بەڵام دواى هاتنە سەرخەتى بێشكتاش بۆ كرينى ئادريانۆ يانەكە بريارى دەستبەردار بوونيدا.

ئادريانۆى تەمەن ٣١ ساڵ لە مانگى حەوتى ساڵى ٢٠١٠ لە يانەى ئشبيليەوە پەيوەنديكرد بە يانەى بارشەلۆنەوە بە برى ٩.٥ مليۆن يۆرۆ لەگەڵ زيادكردنى چوار مليۆن يۆرۆى تر لەبرى گۆرانكاريەكان, توانى بەشدار بێت لە بەدەستهێنانى ١٦ پاڵەوانێتى لەلايەن بارشەلۆنەوە لەوانە نازناوى خولى ئنگليزى چوار جار و نازناوى چامپيۆنزليگ دووجار.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*