Home / ئسپانيا / بەرێوەبەرى وەرزشى يانەى بارشەلۆنە: ٦ هێرشبەرمان دياريكردوە بۆ ئەوەى..
download

بەرێوەبەرى وەرزشى يانەى بارشەلۆنە: ٦ هێرشبەرمان دياريكردوە بۆ ئەوەى..

سەرۆكى وەرزشى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى (رۆبێرتۆ سۆلێر) سەبارەت بەو هێرشبەرەى دەيانەوێت گرێبەستى لەگەڵ مۆر بكەن رايگەياندپێويستە هاوكارى سێ هێرشبەرەكەى تر (ميسى و سوارێز و نيمار) بێت لە وەرزى داهاتوو.

سولێر لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى وتى: “چوار تا شەش هێرشبەرمان دەستنيشانكردوە بۆ هاورێيەتى سێ كوچكەكەى بارشا, دەمانەوێت هێرشبەرێكى لاو بێت وەك ئەو ياريزانانەى كە گرێبەستمان لەگەڵيان مۆر كرد واتە تەمەنيان لە ٢٢ ساڵ تێپەرنەكات, هەروەها پێويستە گونجاو بێت لەگەڵ شێوازى يانەكەدا”.

وتيشى: كاتى زۆرمان لەبەردەست ماوە, بەڵام هەوڵ دەدەين كۆتايى پێبهێنين لە ماوەى ئەو دوو هەفتەى پێش دەستپێكى خولى ئسپانى”.

رۆبێرتۆ سۆلێر ئاماژەى بەوەشكرد: “گفتوگۆكان بەردەوامى دەبێت, يەكێك لە مەرجەكان ئەوەيە كە ئەو ياريزانەمان دەوێت كە دەيەوێت روو لە بارشەلۆنە بكات و يارى بۆ بارشەلۆنە بكات”.

شايانى باسە راپۆرتە هەواڵيەكانى دوێنێ هەينى باس لەوە دەكەن كە بارشەلۆنە بەنيازە لەگەڵ هێرشبەرى يانەى سانتۆسى بەرازيلى گرێبەستێك واژۆ بكات و ياريزان گابريێل باربوسا كە پێشتر گرێبەستى يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى رەتكردەوە بهێننە ريزەكانيان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*