Home / جيهان / لە پێناو بارشەلۆنە گرێبەستى يوڤى رەتكردەوە..

لە پێناو بارشەلۆنە گرێبەستى يوڤى رەتكردەوە..

راپۆرتە هەواڵيەكانى ئسپانيا رايانگەياند, كە هێرشبەرى يانەى سانتۆسى بەرازيلى (گتبريێل باربوسا) رەتيكردەوە پەيوەندى بە ريزەكانى يانەى يوڤانتۆسى ئيتاليەوە بكات, هيواى بە يانەى بارشەلۆنە هەيە تا گرێبەستى لەگەل مۆربكەن.
پێگەى “ميدياست”ى ئيتالى ئاشكراى كردوە, كە يانەى يوڤانتۆس گرێبەستێكى ٢٠ مليۆن يۆرۆى پێشكەش گابريێل باربۆسا كردوە, هێرشبەرەكەى سانتۆس بە بەرێوەبەرى كارەكانى راگەياندوە كە نايەوێت برواتە يوڤانتۆس پێى باشترە چاوەرێى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى بكات.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە, تا ئێستاش يانەى بارشەلۆنە بەدواى هێرشبەرێكدا دەگەرێت, ئەگەرى هەيە (لوسيانۆ ڤيتۆ)ى ئەرجەنتينى و ياريزانى ئەتلەتيكۆمەدريد باشترين بژاردە بێت بۆ يانەى كەتەلۆنيەكە هەرچەندە زۆر نزيك بوەتەوە لەوەى پەيوەندى بە يانەى ئشبيليەى ئسپانى بكات.
رۆژنامەى (ميدياست)ى ئيتالى بلاويشكردوەتەوە كە باربوسا رايگەياندوە لە ماوەيەكى نزيكدا چارەنووسى ئاشكرا دەكات, بەڵام دەيەوێت لە ئێستادا بير لە بەشداريكردنى لە ئۆلۆمپيادى ريوديۆ جانيرۆ بكات لەگەڵ هەڵبژاردەى بەرازيل كە يەك هەفتەى ماوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*