Home / جيهان / مارادۆنا: ئێستا كاتى رازيكردنى ليۆ ميسى نيە..
ميسى

مارادۆنا: ئێستا كاتى رازيكردنى ليۆ ميسى نيە..

ئەستێرەى مێژووى ئەرجەنتين ديێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا هۆشداريدا لەوەى كە لە ئێستادا هەوڵ بدرێت بۆ رازيكردنى ميسى تا بگەرێتەوە ريزى تانگۆ و پاشگەزبكرێتەوە لە بريارەكەى.

 

مارادۆنا لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “قسەكردنى زۆر لەسەر وازهێنانى ميسى لە ياريكردنى بۆ ئەرجەنتين , وا لە ليۆ دەكات هەست بە ماندو بوون و بێزارى بكات. ئەگەر كەسێك دەيەوێت ميسى رازى بكات ئەوا بروات بۆ بارشەلۆنە و ئەو كارە بكات, هيوادارم كەس ئەو كارە نەكات, لەبەر ئەوەى دڵنيام ليۆ بە توندى وەڵامى دەداتەوە.

جێگاى ئاماژەيە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و ئەستێرەى بارشەلۆنەى ئسپانى دواى ئەوەى لە يارى كۆتايى كوپا ئەمريكاى سەدە نەيتوانى بە لێدانى سزا گۆل بكات و هۆكار بوو بۆ شكستى هەلبژاردەى سەماكەرانى تانگۆ ئەمەش كاريگەرى نەرێنى لەسەر دروستكرد و راستەوخۆ دواى ياريەكە برياريدا بە يەكجارى واز لە ياريكردنى نێو دەوڵەتى بهێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*