Home / جيهان / ڤێراتى: يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى بەجێدێڵم ئەگەر..

ڤێراتى: يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى بەجێدێڵم ئەگەر..

ياريزانى بەرەگەز ئيتالى و ئەستێرەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى دڵنياى بە هاندەرانى يانەكەى دەدات كە لە پاريس سانجێرمان دەمێنێتەوە و روو لە هيچ يانەيەكى تر ناكات هەرچەندە يانەى رياڵ مەدريد گرنگيەكى زۆرى پێدەدات بۆ ئەوەى بيباتە ريزەكانى.

رۆژنامەى (لۆباريزيان) ئەمرۆ بلاويكردەوە كە ڤێراتى ئاماژەى بەوە كردوە ئامانجى بەدەستهێنانى جامى يانەكانى ئەوروپايە لەگەڵ پاريس سانجێرمان, كە ئەوەش ئامانجى خودى يانەكەى پايتەختى كەڵەشێرەكانى فەرەنسايە.

ڤيراتى تەمەن ٢٣ ساڵ دواى ئەوەى بۆ ماوەى شەش مانگ لە ياريگاكان دابرا بەهۆى پێكانەوە بەنيازە جارێكى تر بگەرێتەوە بۆ ياريكرد.

لاوە ئيتاليكە سەبارەت بە گرنگيەكانى رياڵ مەدريد وتى: ” دەمەوێت لێرە لە پاريس سانجێرمان بەردەوامبم و بمێنمەوە, تا ئەو كاتەى دەتوانين چامپيۆنزليگ بەرز بكەينەوە, چونكە ئەوە ئامانجى سەرەكيمە و يانەكەش وەك خێزانەكەم وايە, هەربۆيە تا پاريس سانجێرمان لێم بێزار نەبێت و دەستبەردارم نەبێت بمێنمەوە و بەردەوام بم لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانى گەورەترين نازناو كە چامپيۆنزە”.

ماركۆ ڤێراتى دواى ئەوەى نەشتەرگەرى (فتق)ى ئەنجامدا بۆ ماوەى شەش مانگ لە ياريگاكان دابرا و لە ئێستاشدا گەراوەتەوە و بەشدارى راهێنانەكانى ينەكەى دەكات لەگەل هاورێكانى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*