Home / ئسپانيا / بەيڵ: رياڵ تا ئێستا دەستبەردارى نازناوى ليگا نەبوە..!!

بەيڵ: رياڵ تا ئێستا دەستبەردارى نازناوى ليگا نەبوە..!!

لە كرنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لاوە وێڵزيەكەى يانەى شاهانە باسى لەوە كرد تا ئێستاش دەستبەردارى بردنەوەى خولى ئسپانى نەبوون هەرچەندە بارشەلۆنە بە ١٠ خاڵەوە لە پێشياندايە.

گاريس بەيڵ باسى لەوە كرد كە لە تۆپى پێدا هەموو شتێك چاوەروان كراوە ئێمەش جارێ لەو كێبركێيەداين و تا دوا ساتەكان دەجەنگين.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا بەيڵ لەسەر بەدەستهێنانى دڵى هاندەرانى و ئاشتكردنەوەيان, وتى: “پێم وايە ئەمە زۆر گۆراوە, راستە كە من ئاستم زۆر باش نەبوو بەڵام ئەم وەرزە دەمەوێت هەموو توانايەكم بخەمەگەر كە ئاستم باشتر بێت, لەسەرەتاوە قورس بوو لە وڵاتێكى بيانى يارى بكەيت بەڵام ئێستا هەست بە باشتر بوون دەكەم و پێم وايە ئاستم لە نێو ياريگادا باشتر بوە”.

هەروەها وتيشى: هەست بە ئاراميەكى زۆر دەكەم كە لێرە دەتوانم كەمێك بە ئسپانى قسە بكەم, پێم وايە كە دەبێت زياتر خۆم ماندوو بكەم تا بتوانم ئەوەى لە توانامدايە بۆ هاوكاريكردنى يانەكەم بەكارى بهێنم.

بەيل سەبارەت بە مەرگى كرۆيف ئەستێرەى ناوازەى بارشەلۆنە و بەرەگەز هۆڵەندى وتى: ئەو ئەستێرەكى بارشەلۆنە بوو هەموو جيهان رێزى لێدەگرن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...