ئەنتەر ميلان ٥٠ مليۆن يۆرۆى بۆ هێنانى كاڤانى ئامادە كردووە

بەگوێرەى هەواڵێكى ڕۆژنامەى كۆرێرى ديلۆ سپۆرتى ئيتالى كە ئەمڕۆ دوو شەمە بڵاوى كردەتەوەو ڕايگەياندووە كە يانەى ئەنتەر ميلانى ئيتالى ئامادەيە بڕى ٥٠ مليۆن يۆرۆ بدات بەيانەكەى پايتەختى فەرەنسا لە پێناو پەلكێش كردنى ئەديسۆن كاڤانى ئۆرۆگواى بۆ ياريگاى جۆزيبى مياتزا.

كاڤانى تەمەن ٢٩ ساڵ لە ٢٠١٣ ەوە بەبڕى ٦٤ مليۆن يۆرۆ ڕووى كردە يانەى پاريسسان جێرمانى فەرەنسى و  لە ئێستاشدا يانە ئيتاليەكە دەيەوێت ئەو ياريزانە بگوازێتە ڕيزەكانيەوەو جێگەى ئيكاردى پێ پڕ بكاتەوە كە لە ئێستادا ئەو ياريزانە نزيكە لە ڕۆيشتنى بۆ يانەى ناپۆلى.

 

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *