Home / ئسپانيا / ئادريانۆ بۆ ماڵ ئاواى كردن لە هاوڕێكانى گەڕايەوە بەرشەلۆنە

ئادريانۆ بۆ ماڵ ئاواى كردن لە هاوڕێكانى گەڕايەوە بەرشەلۆنە

ئادريانۆ كۆرياى بەرازيلى و ياريزانى پێشوى يانەى بەرشەلۆنە و ئێستاى يانەى بشكتاشى توركى كەمپى مەشق و ڕاهێنانەكانى يانەى بەرشەلۆنەى لە شارى وەرزشى خوان جامبەر بەسەر كردەوە،بەمەبەستى ماڵ ئاواى كردن لە يانەكەى پاش ئەوەى هەفتەى پێشوو ئەو ياريزانە بەفەرمى پەيوەندى بەيانەى بشكتاشى توركيەوە كرد.

ئادريانۆ كۆريا بەيانى ئەمڕۆ دووشەمە پێش هەموو ياريزانەكان لە كەمپى مەشق و ڕاهێنانەكانى يانە كەتەلۆنيەكە ئامادە بووە بەمەبەستى ماڵ ئاواى كردن لە كرێكار و كارگێڕى يانەكەو سەرجەم هاوڕێكانى لەو يانەيە.

ئادرينۆ كۆرياى بەرازيلى لە ٢٠١٠ ەوە بە بڕى ١٠ مليۆن يۆرۆ لە يانەى سيڤيەى ئيسپانيەوە پەيوەندى بەيانە كەتەلۆنيەكەوە كردووەو ١٨٩ يارى بۆ ئەو يانەيە ئەنجامداوەو لە چەن ڕۆژى ڕابردووشدا بەشێوەيەكى فەرمى و بەبڕى ٦٠٠ هەزار يۆرۆ ڕووى كردە يانەى بشكتاشى توركيەوە.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

فيفا ريزبەندى نوێى هەڵبژاردەكانى جيهانى بڵاو كردەوە..

ئەمرۆ پێنج شەمە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا لە پێگەى فەرمى خۆيەوە ريزبەندى ...