Home / ئسپانيا / بەفەرمى, مۆنتۆيا گرێبەستەكەى لەگەڵ بارشەلۆنە هەڵوەشاندەوە و پەيوەندى كرد بە يانەى ڤالانسيا

بەفەرمى, مۆنتۆيا گرێبەستەكەى لەگەڵ بارشەلۆنە هەڵوەشاندەوە و پەيوەندى كرد بە يانەى ڤالانسيا

 يانەى بارشەلۆنە ئسپانى ئاشكراى كرد كە (مارتن مۆنتۆيا)ى بەرگريكارى گرێبەستەكەى لەگەڵ يانەكەتەلۆنيەكەدا هەڵوەشاندوەتەوە و پەيوەندى بە يانەى شەمشەمە كوێرەكانەوە كردوە.

مۆنتۆياى تەمەن ٢٥ سال كە دەرچووى قوتابخانەى (لاماسيا)يە توانيويەتى لە ژيانى خۆيدا هەموو بەش و قۆناغەكان لەگەڵ بارشەلۆنە ببرێت تا بگات بە فەريقى يەكەم و ئاستێكى باڵاى هەبوە, ئەگەر ئەو ئاستە باشەى نەبوايە نەيدەتوانى سەرەكى بێت لە يانەكە و موچەيەكى گەورەى هەبێت لە بارشەلۆنە.١

يانەى بارشەلۆنە لە پێگەى فەرمى يانەكەوە هيواى خواست بۆ سەركەوتنى يەكێك لە باشترين بەرگريكارەكانى هێلى راست كە تەمەنێكە لە بارشەلۆنەيە.

مۆنتۆيا دواى ئەوەى چەند جارێك شكستى هێنا لەوەى بەشێوەى خواستن رووى لە يانەكانى ئەنتەر ميلان و رياڵ بيتس كرد برياريدا لەگەڵ بارشەلۆنە گرێبەستەكەى هەلبوەشێنێتەوە و رووى لە يانەى ڤالانسيا كردوە و يانەكەش رايگەياندوە كە سبەى سێشەمە مۆنتۆيا بە دەزگاكانى راگەياندن دەناسێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*