Home / جيهان / ياريزانە خانەنشينكراوە دەوڵەمەندەكانى جيهان

ياريزانە خانەنشينكراوە دەوڵەمەندەكانى جيهان

گۆڤارى (فۆربێس) بڵاوى كردوەتەوە كە ئەستێرەى تۆپى پێى ئنگليزى و ياريزانى هەريەكە لە يانەكانى (رياڵ مەدريد و پاريس سانجێرمان و ميلان و مانچستەريونايتد, دايڤد بێكهام كە پێش سێ ساڵ وازى لە ياريكردن هێنا, تا ئێستاش زۆرترين پارەى دەستدەكەوێت.

بە پێى رۆژنامەكە, ئەستێرە ئنگليزيەكە دووەم ياريزانى خانەنشين كراوى جيهانە كە زۆرترين مووچەى هەيە, لە پێش بێكهام ئەستێرەى (nba) مايكڵ جۆردان دێت كە لە ساڵى ٢٠٠٣ وازهێنانى راگەياندەوە.

لە پلەى سێيەمى ريزبەنديەكەدا ياريزانى پێشووى گۆلفى ئەمريكى (ئارنۆلد بالمەر)دێت كە لە ساڵى ٢٠٠٦ وازى هێناوە و لە پلەى چوارەميش بريدگمان نيو دێت.

لە ئێستاشدا چاوەروان دەكرێت داهاتەكەى بێكهام زياتر بەرز ببێتەوە چونكە لەگەڵ گەورە كۆمپانيايەكى ريكلامدا بۆ يانە تايبەتەكەى رێككەوتوون.

لە پلەى ١٠يەمدا ئەستێرەى ناوازەى بەرازيلى (پيلى) دێتكە توانيويەتى ببێتە براوەى سێ جامى جيهانى پێش ئەوەى لە سالى ١٩٧٧ وازهێنانى رابگەيەنێت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...