Home / ئنگليز / مۆرينيۆ داوا لە ياريزانێك دەكات ريزەكانى شەيتانە سورەكان جێبهێلێت

مۆرينيۆ داوا لە ياريزانێك دەكات ريزەكانى شەيتانە سورەكان جێبهێلێت

بە پێى هەواڵى هەريەكە لە رۆژنامەكانى (زەسەن و دەيلى مەيلى) بەريتانى جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى بە (شڤاينى شتايگەر)ى ياريزانى هێلى ناوەراستى يانەكەى راگەياندوە كە ژوورى خۆگرينى تايبەتى خۆى بەجێبهێڵێت و راهێنانەكانيشى لەگەڵ پێكهاتەى دووەمى يانەكەدا ئەنجام بدات تا ئەو كاتەى ريزى شەيتانە سورەكان بەجێدێڵت و يانەيەكى تر دەدۆزێتەوە.

شڤاينى لە رۆژى لەدايكبوونى بە يادى ٣٢ ساڵەى تەمەنى و دواى سێ رۆژ لە راگەياندنى لە وازهێنانى يارى نێو دەوڵەتى ناچار كرا كە لەگەڵ فەريقى دووەمى يانەى مانچستەر يونايتد مەشق و راهێنانەكانى ئەنجام بدات.

دواتريش دەركەوت كە جۆزيە مۆرينيۆ هيچ گرنگيەك بە شڤاينى نادات بۆ ئەوەى بۆ وەرزى نوێ ئامادەى بكات و لە يارى دۆستانەكانيش بەتايبەتى بەرامبەر بە گەلەتەسەراى دورى خستەوە.

شاڤاينى شتايگەرى ئەڵمانى دواى ئەوەى بە برى ١٤ مليۆن جونەى ئەستەرلينى لە بايەرمونيخەوە رووى لە مانچستەريونايتد كرد لە وەرزى رابردوو لە ١٨ يارى لە ژێر سەرپەرشتى راهێنەرى هۆڵەندى لويس ڤانگال بەشداريكرد, لە ئێستاشدا چەندين يانە ئامادەن ئەو ياريزانە ببەنە ريزەكانيان كە گرنگترينيان ئەنتەرميلان و ئەيسى ميلانى ئيتالين.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...