چێڵسى, ٨٠ مليۆن بۆ گەراندنەوەى ياريزانێكى پێشووى..

رۆژنامەكانى هەواڵ رايانگەياند كە ياريزانى بەرەگەز بەلجبيكى (رۆميلۆ لۆكاكۆ) هێرشبەرى يانەى ئيڤەرتۆنى ئنگليزى لەلايەن يانەى چێڵسيەوە داواكراوە ئەگەرى زۆرە لە ماوەيەكى نزيكدا لە ريزى ئەو يانەيە ببينرێت.

 

لەو بارەيەوە رۆژنامەى ميرۆرى بريتانى بلاويكردوەتەوە كە بلوز ئامادەيە بۆندێكى نوێ بخاتە بەردەستى لۆكاكۆى تەمەن ٢٣ ساڵ بە برى ٨٠ مليۆن يۆرۆ, ئەمەش دواى ئەوە دێت كە يانەى ئيڤەرتۆن بۆندێكى ٦٧ مليۆن يۆرۆى رەتكردوەتەوە و نەيويستوە دەستبەردارى هێرشبەرەكەى بێت.

لۆكاكۆ پێشتر بۆ يانەى چێلسى ياريدەكرد بەلام دواتر لە وەرزى ٢٠١٢-٢٠١٣ بەشێوەى خواستن رووى لە وێست برۆميچ كرد, دواى ئەوەش لە وەرزى (٢٠١٣-٢٠١٤) رووى لە ئيڤەرتۆن كرد و وەرزى رابردوو لەگەڵ ئيڤەرتۆن توانى لە ٤٦ يارى ٢٥ گۆڵ تۆمار بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *