Home / جيهان / سێ يانە كێبركێ لە سەر گواستنەوەى عەدنان يانوزاى دەكەن ..

سێ يانە كێبركێ لە سەر گواستنەوەى عەدنان يانوزاى دەكەن ..

هەريەكە لە يانەكانى ميلان و فيورەنتيناى ئيتالى گرنگيەكى زۆر بە ياريزانێكى خولى ئنگليزى دەدەن و دەيانەوێت بيگوازنەوە ريزى پێكهاتەكانيان.

راپۆرتە هەواڵيەكانى ئيتاليا ئاشكرايانكردوە كە يانوزاى بەلجيكى و ياريزانى يانەى مانچستەر يونايتد لەلايەن هەردوو يانەى فيورەنتينا و ئەيسى ميلانەوە داواكراوە, ئەم ياريزانە زياتر لە شەش مانگە بە شێوەى خواستن لە ريزى يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانيدا بوو بەڵام تەنها ١٢ يارى ئەنجامداوە هەربۆيە دەيەوێت ماوەى خواستنەكەى كۆتايى پێهێنا و جارێكى تر گەرايەوە بۆ يانە ئنگليزيەكەى.

 

هەروەها راپۆرتە هەواليەكانى بريتانياش بلاويانكردوەتەوە كە يانوزاى تەمەن ٢١ ساڵ پێيخۆشە بە شێوەى خواستن بێت يان بە يەكجارى ئەوا ريزى يانەى مانچستەر ئنگليزى بەجێبهێڵێت.

لە ئێستاشدا رۆژنامەى (توتۆ مێركاتۆ)ى ئيتالى ئاماژەى بەوە كردوە كە فيورەنتينا و ميلان دەيانەوێت سود لە تواناكانى يانوزاى وەربگرن, بەڵام لە ئنگلتەراوە چەندين هەڵبژاردەى تر خراوەتە بەردەست هێرشبەرە بەلجيكيەكە.

 

تۆتۆ مێركاتى رايگەيانوە كە سەندرلاندى ئنگليزى دەيەوێت بە هەرشێوەيەك بێت لاوە بەلجيكيەكە بباتە ريزەكانى و بەتايبەت لە ئێستادا كە دايڤد مۆيسى راهێنەرى پێشووى شەيتانە سورەكان راهێنەرايەتى پێكهاتەيەكى نوێ دەكات بۆ وەرزى نوێى يانەكە, ئەم راهێنەرە هەلى باشى بۆ يانوزاى رەخساند تا بۆ يەكەمجار لە مانيو تواناكانى خۆى دەربخات ئەوەش پێش سێ سال بەر لە ئێستا بوو كاتێك راهێنەرى يانەى مانچستەر يونايتد بوو.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...