Home / ئنگليز / براكەى شڤاينشتايگەر : مۆرينيۆ بێ ڕێزە
توبي-شفاينشتايغر-مورينيو

براكەى شڤاينشتايگەر : مۆرينيۆ بێ ڕێزە

دوێنێ دوو شەمە كە هاوكات بوو لەگەڵ يادى لە دايك بوونى باستيان شڤاينشتايگەرى ئەڵمانى و ياريزانى يانەى مانچستەر يونايتد،بەڵام ديارى جۆزيە مۆرينيۆى ڕاهێنەرى بۆ ئەو ياريزانە ناردنەوە دەرەوەى بوو لە ڕيزى پێكهاتەى يەكەمى يانەى شەيتانە سورەكان بۆ پێكهاتەى يەدەگى ئەو يانەيە و ڕاهێنەرە پرتوگاليەكە ئەوەشى پێ ڕاگەياندووە بەدواى يانەيەكى نوێدا بگەڕێ چونكە ناوبراو لە پلانى ئەودا نيە بۆ وەرزى داهاتوو،ئەمەش نيگەرانى لاى هەوادارانو كەسە نزيكەكانى ئەو ياريزانە دروست كردووەو لە نوێ ترين كاردانەوەيدا ڕووى توبى برا گەورەى باستيان كە ئێستا وەكو ياريدەدەرى ڕاهێنەرى يانەى بايرن ميونخ بۆ ياريزانى خوار ١٧ ساڵ كار دەكات لە پەڕەى تايبەتى خۆى لە تويتەر نامەيەكى توندى ئاڕاستەى خوسێ مۆرينيۆى ڕاهێنەرى يانەى شەيتانە سورەكان كردووەو نوسيەتى ” ئەوەى مۆرينۆ  بەرامبەر براكەى من ئەنجاميدا بێ ڕێزيە”

باستيان شڤاينشتايگەرى وەرزى ڕابردوو پەيوەندى بە يانەى مانچستەر يونايتدەوە كرد كە ئەوكات ڤانخالى هۆڵەندى ڕاهێنەرى يانەكە بوو،هەروەها ناوبرا لەچەن ڕۆژى ڕابردوودا بەفەرمى وازهێنانى خۆى لە يارى نێو دەوڵەتى ڕاگەياند.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*