ڕاهێنەرە نوێيەكەى ئەرجەنتين يەكەم كارى خۆى ئاشكرا كرد

پاش ماوەيەكى زۆر لە دەس لە كاركێشانەوە تاتامارتينۆى ڕاهێنەرى ئەرجەنتين لە دواى لەدەسدانى كوبا ئەمريكاى سەدە شەوى ڕابردوو بەفەرمى يەكێتى تۆپى پێى ئەو وڵاتە ئیدگاردۆ باوزای راهێنه‌ری ساوپاولۆی به‌ڕازیلی وەك ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەكە دەست نيشان كرد و لەيەكەم لێدوانيشيدا ڕاهێنەرە نوێيەكەى تانگۆ ڕايگەياند ئامانجى يەكەمم گەڕانەوەى ليۆ ميسيە بۆ ريزەكانى هەڵبژاردەكە.

باوزاى لە لێدوانێكيدا سەبارەت بە وازهێنانى ميسى وتى ” لە گەڵ هەموواندا كار بۆ ئەوە دەكەم بۆ ڕازى كردنى ميسى و دووبارە  گەڕانەوەى بۆ ڕيزى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى ” وە هەروەها ڕاهێنەرە ئەرجەنتينيەكە ئەوەشى وت ” لە داهاتووا سەردانى ميسى دەكەم و ئامانجى خۆم و شێوازى ياريكردنى خۆم و هەروەها ڕۆڵى ئەو لە پێكهاتەى وڵاتەكەدا بۆ ڕوون دەكەمەوە پێى ڕادەگەيەنم كە ئەركى هەموومانە كار بۆ سەرخستنى هەڵبژاردەى نيشتمانى بدەين”

ئيدگاردۆ باوزاى تەمەن ٥٦ ساڵ بەڕەگەز ئەرجەنتينيەو بۆ ماوەى ١٨ ساڵە كارى ڕاهێنەرايەتى دەكات و تا ئێستا توانيويەتى دووجار لەگەڵ يانەكانى كوێنتۆ و لۆرينزۆ جامى كوپا ليبەرتادۆس بەدەست بێنێت.

 

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *