Home / ئسپانيا / لە پاش پەيوەندى كردنى بەيانەى ڤياڕياڵەوە ئەليكسەندەر پاتۆ چى وت ؟
pato

لە پاش پەيوەندى كردنى بەيانەى ڤياڕياڵەوە ئەليكسەندەر پاتۆ چى وت ؟

“شاديەكى گەورەيە بۆ من” ئەمە وتەى ئەليكسەندەر پاتۆى هێرشبەرى بەرازيليە بۆ هاندەرانى يانە نوێكەى كە ناوبراو  ئەمڕۆ دوو شەمە گەيشتە ئيسپانياو پەيوەندى بە يانەى ڤيا ڕياڵى ئيسپانيەوە كرد و  بە دەزگاكانى ڕاگەياندن و هاندەرانى ئەو يانەيەوە ناسێنرا.
پاش ئەوەى يانەى ڤياڕياڵى ئيسپانى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بە شێوەيەكى فەرمى و بۆ ماوەى چوار وەرز لە گەڵ يانەى كۆرێنسيانزى بەرازيلى گەيشتنە ڕێكەوتن بۆ گواستنەوەى ئەليكسەندەر پاتۆى هێرشبەرى ئەو يانەيە بۆ زياتر بەهێز كردنى پێكهاتەى يانەكەى بۆ وەرزى داهاتوو ئەو ياريزانەش بەڵێن دەدات يارمەتى يانە نوێكەى بدات لە ياريەكانى وەرزى ئايندەدا. ئەمرۆش بە گەيشتنى بە ئيسپانيا بە هاندەرانى ئەو يانەيە ناسێنراو لە وتەيەكى لەبەردەم هەزاران هاندەرى يانەى ژێر دەرياييە زردەكە پاتۆ وتى ” بۆ من دەرفەتێكى نوێيە لە گەڵ تيپێكى وەك ڤياڕياڵدا يارى بكەم هەموو توانام چڕ دەكەموە بۆ بەرز كردنەوەى ئاستم و دەجەنگم بۆ ئەم هەلە نوێيەم” ياريزانە بەرازيليەكە زياتر دوواو وتى ” ئێرە خێزانێكى گەورەيە و كۆمەڵێ ياريزانى باش لێرەن متمانەم بەخۆمە بتوانم يارمەتى يانە نوێيەكەم بدەم “
 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*