Home / ووتار / لە كوردستاندا سياسەت يان وەرزش كاميان پيسترە..؟

لە كوردستاندا سياسەت يان وەرزش كاميان پيسترە..؟

گه‌ر له‌ که‌سێکی دوور له‌ وه‌رزشی ئه‌م کوردستانه‌ بپرسی که‌ به‌رپرسانی سیاسی کورد ناشرینترن یان به‌رپرسانی تۆپی پێی کوردستان ڕه‌نگه‌ ڕاسته‌وخۆ بڵێت سیاسه‌ت
به‌ڵام گه‌ر که‌سێ شاره‌زایی له‌ وه‌رزش هه‌بێ و که‌مێ نزیک بێ له‌ وه‌رزشی کوردستان بێ گومان ئه‌زانێ که‌ چ ناشرینی و پیسیه‌ک ڕووی له‌ وه‌رزشی ئه‌م هه‌رێمه‌ کردووه‌

تۆپی پێی کوردستان ناشرینترین بواری ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی هه‌نێ ناشرینی زه‌قه‌وه‌ ئه‌و ناشرینیانه‌ پشتگوێ خراوه‌ که‌ له‌ تۆپی پێدا هه‌یه‌
سه‌یری بکه‌ن ته‌نانه‌ت له‌ مۆزه‌مبیق و وڵاته‌ هه‌ره‌ دواکه‌وتوه‌کاندا بۆ گشت یاریه‌کان به‌ تایبه‌ت تۆپی پێ کات و ساتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان کات و ساتی ده‌ستپێک و کۆتایی هاتنی پاڵه‌وانه‌تیه‌کان دیاری کراوه‌ یاریزانه‌کانیان پشوه‌کانیان له‌ که‌ناراوه‌کان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن به‌ڵام یاریزان هه‌بووه‌ هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌وری ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌, كاپتنی یانه‌ هه‌یه‌ شه‌و به‌ نێرگه‌له‌وه‌ ڕۆژ ئه‌کاته‌وه‌.
سه‌یری به‌رپرسه‌کانی تۆپی پێی کوردستان بکه‌ن بزانن کامیان له‌به‌ر ورگه‌ زله‌که‌یان پێش خۆی ئه‌بینێ تا شه‌قێ با له‌م تۆپه‌ و خوله‌کان ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.
زۆربه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران بژێوی ژیانیان به‌هۆی تۆپی پێوه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی کاتێکی دیاری کراو تا ئێستا یانه‌کان بانگێشتی یاریزان و ڕاهێنه‌رانیان نه‌کردووه‌ بۆ ڕاهێنان و خۆ ئاماده‌ کردن.
بیرمه‌ تۆپی ده‌ستی ئافره‌تان شه‌مه‌ ده‌ستی پێکرد چوار شه‌مه‌ی پێشووتر به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌یه‌ک گوترا که‌ خوله‌که‌ ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه‌.
بۆیه‌ تۆپی پێی کوردستان به‌ تایبه‌تی و وه‌رزشی کوردستان پێویستیان به‌ ئینقیلابێکی گه‌وره‌ هه‌یه‌

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*