Home / ئسپانيا / ئەنچيلۆتى, گوارديۆلا ميراتى بۆ من بەجێهێشتوە..!!
ئەنچيلۆتى

ئەنچيلۆتى, گوارديۆلا ميراتى بۆ من بەجێهێشتوە..!!

كارلۆ ئەنچيلۆتى بەرەگەز ئيتالى و راهێنەرى نوێى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى رايگەياند پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى نوێى مانچستەر سيتى ميراتى لە دواى خۆيەوە بۆ من بەجێهێشتوە, بەدلنيايەوە  كارێكى زۆر باشى لەگەل باڤارى ئەنجام داوە.

 

دوێنێ سێشەمە لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى سەبارەت بە يارى دۆستانەى نێوان ريال مەدريد و بايەرمونيخ كەرۆژى  پێنج شەمە بەرێوە دەچێت لە كاتژمێر ٢:٣٠ بەرەبەيان كارلۆ ئەنچيلۆتى رايگەياند: “پێويست ناكات هيچ شۆرشێك ئەنجام بدەم لە بايەرمونيخ, چونكە گوارديۆلا كارێكى باشى كردوە, هيوادارم ياريزانەكان ئەوەيان بير نەچێتەوە كە پيپ فێريانى كردوە, هەر كاتێك كەسێك روو لە يانەيەكى نوێ دەكات ئامانجى سەرەتاى بنياتنانى پەيوەنديەكى تۆكمەيە لەگەل ياريزانەكان”.

 

ياريەكەى رياڵ و بايەرمونيخ يەكەم رووبەروو بوونەوەى ئەنچيلۆتيە بەو يانەيە لەوەتەى لە ساڵى ٢٠١٥ رياڵ بە جێهێشتوە, لەو بارەيەشەوە ئەنچيلۆتى وتى: “ياريەكى ناوازە دەبێت چونكە يادگارخۆشم لەگەل رياڵدا هەيە, زۆر حەز دەكەم ئەو كەسانە ببينمەوە كە ماوەى دوو ساڵ لەگەليان كارم كرد.

سەبارەت بە زينەدين زەيدان ياريدەدەرى پێشوى و راهێنەرى ئێستاى لە ريال مەدريد ئەنچيلۆتى وتى: “زەيدان ياريزان و ياريدەدەرم بوە هيوادارم كارەكان لەگەليدا بەباشى برۆن لە ئسپانيا وە هيواى بەختێكى باشى بۆ دەخوازم لە ئەوروپا.

وتيشى: “زيزۆ ياريزانێكى گەورەيە ئەستێرەيەكى بەناوبانگە ئەمەش بەسە بۆ ئەوەى كە چۆن لەگەل ياريزانەكانى هەلسوكەوت بكات, چێژ لە هەموو شتێك وەردەگرێت و دەتوانێت بە ئاسانى كۆنترۆلى مەشق و راهێنانى رياڵ مەدريد بكات”.

 

لە كۆتاييشدا ئەنچيلۆتى وتى, هەموو كەسێك ئسلوب و بيركردنەوە و كەسايەتيەكى تايبەت بەخۆى هەيە, هيچ فەريقێك نيە پەيوەست بێت بە راهێنەرەوە چ جاى بگات بە يانەكە, ريال مەدريد پەيوەستە بە ريال و بايەرمونيخيش بە بايەرمونيخەوە, يانەكە لە راهێنەر گرنگترە”.

شايانى باشە بريار وايە بەرەبەيانى رۆژى پێنج شەمە لە نێو ياريگاى ميتلايف رياڵ مەدريد و بايەرمونيخ لە ميانى جامى پاڵەوانى ولاتان بەيەك بگەن.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*