Home / ئسپانيا / لێدوانى زيزۆ لەسەر ياريى دۆستانەيان بەرامبەر بايەرمونيخ و دورخستنەوەى بنزيمە بۆ ئەو ياريە..
زەيدان

لێدوانى زيزۆ لەسەر ياريى دۆستانەيان بەرامبەر بايەرمونيخ و دورخستنەوەى بنزيمە بۆ ئەو ياريە..

زينەدين زەيدانى راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى رايگەياند كە يانەكەى هەوڵ دەدات هەموو شتێك بەباشى بەرێوە بروات لە يارى دۆستانە بەرامبەر بە بايەرمونيخى ئەڵمانى كە ئەمەش دواين ياريانە پێش دەستپێكى وەرزێكى نوێى تۆپى پێ.

 

لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە شەوى رابروو ئەنجامدرا زيزۆ رايگەياند: “زۆر دڵخۆشم بەوەى ئەنجاممانداوە لە ميانى مەشق و راهێنانەكانى يانەكە لە كەنەدا و دواتريش لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا, لە پێشماندا رووبەروو بوونەوەى سێيەم و گرنگترين ماوە و دەمەوێت يانەكە بە باشى دەربكەوێت و هەموو هێزى ببينرێت لە ناو ياريگادا”.

سەبارەت بە كەريم بنزيمە زيزۆ وتى: “بنزيمە مەشق و راهێنانى بە تەنها ئەنجامداوە و ناتوانێت بەشدارى ياريەكەى بايەر بكات,هەفتەى داهاتوو لەگەڵمان دەبێت لە مەدريد هەول دەدەين لە سوپەر ياري بكات.

وتيشى كۆلۆمبيەكان دەيانەوێت خاميس رۆدريگز بە شێوەكى گەورەتر يارى بكات لە ياريەكاندا, بەڵام پێويست ناكات ئەو كارە بكات, لە راهێنانەكان تەواوى هەولى خۆيداوە”.

 

ئاماژەى بەوەشكرد: “وەرزى رابردوو چەندين خولەك يارى كرد بەڵام فەلسەفەى من ئەوەيە كە دەمەوێت هەموو ياريزانەكان ئەوەى لە تواناياندايە بيخەنە گەر, من هيچ كينەيەكم بەرامبەر حاميس نيە, بەڵام دەمەوێت هەموومان پێكهاتەيەكى تۆكمە بنيات بنێت و لە ياريەكاندا سەركەوتوو بين”.

 

سەبارەت بە داهاتووى خيسى زيزيۆ وتى: “ئێستا لەگەڵ پاريس لە گفتوگۆدايە”

 

سەبايەت بە راهێنەرى نوێى بايەرمونيخ (كارلۆ ئەنچيلۆتى) ئيتالى زيزۆ وتى: “زۆر دڵخۆشم كە دەتوانم جارێكى تر چاوم پێى بكەوێتە رێز و خورمەتى زۆرم بۆى هەيە, دەيناسم لەو كاتەوەى كە ياريزان بووم, زۆر سەرسامم پێى و رێزى زۆرى لێدەگرم”.

 

وتيشى: “زۆرى لێوە فێربووم, بە هۆى ئەوەوە توانيم ببمە راهێنەرى رياڵ مەدريد, بيبينم سلاوێكى گەرمى لێدەكەم هەروەك ئەوەى هەمووكات كردوومە.

لە وەلامى پرسيارێك سەبارەت بەوەى كە لە ريالەوە فشارى لەسەر بێت زيزۆ وتى: “ساڵانێكى زۆرم لە رياڵ بەسەر بردوە, هەمووكات هەستم بە فشار كردوە پێم خۆشە چونكە وات لێدەكات سەركەوتو بيت, هەرچەندە هەر پێويستە سەركەوتوو بيت و ئێمەش هەموو هەولێك دەدەين بۆ برنەوەى نازناوەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*