Home / جيهان / بارشەلۆنە و دۆرتمۆند كێبركێيانە لەسەر ماريۆ گۆمێزى ئەڵمانى..

بارشەلۆنە و دۆرتمۆند كێبركێيانە لەسەر ماريۆ گۆمێزى ئەڵمانى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دواى ئەوەى توانى بەسەركەوتوانە چەند گرێبەستێك لە مێركاتۆى ئەم وەرزەدا يەكلاى بكاتەوە و هێڵەكانى بەرگرى و ناوەراست تۆكمە بكات لە ئێستادا هەوڵدەدات بۆ ئەوەى گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێك مۆربكات, كە ئەمەش وا لە يانەكە دەكات روولە ماريۆ گۆمێزى ئەڵمانى و ياريزانى فيورەنتيناى ئيتالى بكات كە ئێستا بە شێوەى خواستن لە يانەى بێشكتاشى توركيە.

 

هێنانى ئەم هێرشبەرە ئەڵمانيە لە سەر داواكارى لويس ئنريكى راهێنەرە كە دەيەوێت جێگرەوەيەك بۆ سێ هێرشبەرەكەى بدۆزێتەوە بەمەبەستى چارەسەر كردنى كێشەكان لە كاتى دووچار بوونى هێرشبەرەكانى بە پێكان كە لەوەرزى رابردوو روويدا.

رۆژنامەى “سپۆرت”ى ئسپانى كە رۆژنامەيەكى نزيكە لە يانە كەتەلۆنيەكە, رايگەياند كە يانەى بارشەلۆنە لە گفوگۆدايە لەگەڵ ماريۆ گۆمێز ياريزانى پێشووى بايەرمونيخ, هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەشكردوە كە يانەى دۆرتمۆنديش لەسەر خەتن بۆ ئەوەى تواناكانى ماريۆ گۆمێز بەدەست بهێنن.

 

لە لێدوانێكيشدا سەرۆكى يانەى بێشكتاشى توركى رايگەياند: “هيوادارين گۆمێز لە وەرزى نوێ لە گەڵمان بەردەوام بێت, بەلام دڵنياشم كە ئەمە قورس دەبێت چونكە گۆمێز نايەوێت بگەرێتەوە بۆ فيورەنتينا و يانەكانى بارشەلۆنە و دۆرتمۆند لەسەر خەتن بۆ گواستنەوەى”.

شايانى باسە گۆمێزى تەمەن ٣١ ساڵ بۆ ماوەى چوار وەرز لەگەڵ بايەرمونيخ بەردەوام بوو لە ١٧٤ يارى بەشداريكرد و توانى ١١٣ گۆڵ تۆمار بكات, دواتر رووى لە يانەى فيولاى ئيتالى كرد(فيورەنتينا) دوو وەرز لەو يانەيەش ياريكرد و توانى لە ٤٥ يارى ١٤ گۆڵ تۆمار بكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*