Home / جيهان / جارێكى تر رياڵ بەرۆكى ليڤاندۆسكى گرتەوە و ئەم جارە هێرشبەرێك برە پارەيەكى ئامادە كردوە..

جارێكى تر رياڵ بەرۆكى ليڤاندۆسكى گرتەوە و ئەم جارە هێرشبەرێك برە پارەيەكى ئامادە كردوە..

تا ئێستاش رياڵ مەدريدى ئسپانى لە هەگبەكەيدا چاوەرانى سوپرايزى لێدەكرێت لە مێركاتۆى ئەم وەرزەدا و دەيەوێت بە هەر شێوەيەك بوە “سوپەرستار” بهێنێتە ريزەكان.

 

رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لە راقۆرتە هەواڵێكيدا رايگەياندوە رياڵ مەدريد لە گفتوگۆدايە بۆ هێنانى رۆبێرت ليڤاندۆسكى بۆ ريزەكانى بە شێوەيەكى فەرمى و راستەوخۆ ئەويش دواى ئەوەى فلۆرەنتينۆ پێرێزى سەرۆكى شاهانە چاوى بە كارل هانز رۆمينگەى سەرۆكى جێبەجێكارى بايەرن كەوتن.

يارى نێوان بايەرمونيخ و رياڵ مەدريد كە بەرەبەيانى ئەمرۆ پێنج شەمە ئەنجامدرا كاريگەرى گەورەى دەبێت لە دووبارە دەستپێكردنەوەى گفتوگۆى نێوان رياڵ و ليڤاندۆسكى, هەرچەندە يانە باڤاريكە نايەوێت ليڤا لەدەست بدات بەتايبەت دواى ئەوەى كە هيگواين لە ناپۆليەوە رووى لە يوڤانتۆس كردوو بايەرمونيخ پێشتر دەيوست بۆ جێگرەوەى ليڤاندۆسكى.

يانەى شاهانە بۆ ئەوەى بايەرمونيخ رازى بكات دەيەوێت مۆراتا و هەروەها برە مەبلەغێك پارەش بدات بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى ئەو هێرشبەرە, رۆژنامەكە تا ئێستاش وەڵامى بايەرمونيخى لەسەر پێشنيارەكەى رياڵ مەدريد ئاشكرا نەكردوە بەڵام پێدەچێت قورس بێت ليڤاندۆسكى لەم وەرزەدا روو لە رياڵ بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*