Home / ئسپانيا / وەڵامی مۆراتا سەبارە بە جیابوونەوە لەگەڵ ڕیاڵ

وەڵامی مۆراتا سەبارە بە جیابوونەوە لەگەڵ ڕیاڵ

پێش یاریەکەی ئەم شەوی نێوان ڕیاڵ و بایرین ئەلڤارۆ مۆراتا وەڵامی ڕۆژنامە نوسانی دایەوە

سەبارەت بە ئایندەی لەگەڵ ڕیاڵ
 بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی وێب سایتی ” وەرزش سێ”ی ئێرانی  ئەلڤارۆ مۆراتا وەرزی داهاتوو تەنها بۆ یانە شاهانەکەی مادرید یاری دەکات وناچێتە هیچ یانەیەکی ترەوە.
مۆراتا دوای بەسەر بردنی دوو وەرزی باش لەگەڵ یانەی یوڤەنتوسی شاری تۆرێینی ئیتاڵیا ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ڕیاڵ. لەم نێوندەشدا چەند یانەیەکی گەورە ئارەزووی کڕینی ئەم یاریزانەیان هەبووە لەوانە یانەی جێڵسی ئنگلیزی.
هەروەها ڕاهێنری ڕیاڵ چەندین جار وتوویەتی کە مۆراتا لە ڕیزەکانی ڕیاڵ دەمێنێتەوە.
شەوی ڕابردوی مۆراتا بە ڕۆژنامەنووسەکانی ڕاگەیان کە لەوەی کە گەڕامەتەوە بۆ ڕیاڵ حۆشحاڵم لە ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانێکی بە ئەزمون و شایستە بۆ ڕیاڵ هەوڵێکی زۆرم داوە . ئێستا لە یانەی شاهانەم و لەو جێگەم کە ئارەزویم دەکرد. خەونی من بەدەست هێنانی سەرکەوتنی زیاترە لەگەڵ ڕیاڵ. پێشم خۆشە و هەموو توانام دەخەمەگڕ تا بۆ ڕیاڵ گۆڵ بکەم و جام بەدەست بێنم دەشزام سەختە بەڵام لە یانەیەکی گەورەدام و ئەم خەونەم دێنێتە دی

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*