Home / ئسپانيا / بە شكستێك و دوو سەركەوتنەوە رياڵ گەرايەوە بۆ مەدريد
RealMadrid563201447-470x225

بە شكستێك و دوو سەركەوتنەوە رياڵ گەرايەوە بۆ مەدريد

دواى گەشتەكەى بۆ ولايەتەيەكگرتوەكانى ئەمريكا و بەرێكردنى كەمپێكى مەشق و ارهێنان لە كەنەدا بەمەبەستى ئامادەكارى بۆ وەرزى نوێ و دواى ئەنجامدانى سێ يارى دۆستانە لە چوارچێوەى پاڵەوانێتى جامى پاڵەوانە نێودەوڵەتيەكان شاندى يانەى رياڵ مەدريد ئەمرۆ پێنج شەمە گەرايەوە بۆ مەدريدى پايتەختى ئسپانيا.

لەو سێ ياريەى رياڵ ئەنجاميدا توانى دوو ياريان براوە بێت بەرامبەر بە (چێڵسى ٢-٣رياڵ) و (بايەرمونيخ ٠-١ رياڵ) و ياريەكيش بەرامبەر بە پاريس سانجێرمان دووچارى شكست هات بە ئەنجامى (٣-١).

 

يانەى رياڵ مەدريد بە سەركردايەتى زينەدين زەيدان لە چەند رۆژى رابردوودا دەست دەكات بە ئامادەكارى بۆ رووبەروو بوونەوەى يانەى ئشبيليە لە چوارچێوەى جامى سوپەرى ئەوروپى, كە بريار وايە ٩ى ٨ى ٢٠١٦ لە نێو ياريگاى ليركندال لە شارى تروندهايمى نەروجى ئەنجام بدرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*