Home / ئەڵمانيا / چيچاريتۆ: هەميشە لە دواساتەكانى مێركاتۆ بريار دەدەم..

چيچاريتۆ: هەميشە لە دواساتەكانى مێركاتۆ بريار دەدەم..

هێرشبەرى مەكسيسكى و ئەستێرەى يانەى بايەرليڤەركوزنى ئەڵمانى (خافێر هێرناندز)ى ناسراو بە چيچاريتۆ رەتيكردەوە كە وەرزى داهاتوو لە يانەكەى بمێنێتەوە, وتى هيچ گرەنتيەك نيە چونكە زۆرجار لە كۆتاييەكاندا بريارى رۆشتن دەدەم.

چيچاريتۆ بۆ رۆژنامەى (كيكەر)ى ئەڵمانى وتى: “هيچ كەسێك ناتوانێت بريار لەسەر داهاتووم بدات, لە ساڵانى رابردوودا لە دوا ساتەكانى مێركاتۆ بريارى رۆشتنم دەدا”.

وتيشى: “لە وەرزى رابردوو پێم وابوو كە لە مانچستەر يونايتد دەمێنمەوە, بەلام لە كۆتايدا پەيوەنديم بە ليڤەركوزنەوە كرد, گرنگى يانەيەكى گەورە وام لێدەكات بمێنمەوە”.

شايانى باسە لە ئێستادا رۆژنامەكان تيشكيان لەسەر يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانيە كە گرنگى زۆر بە چيچاريتۆ دەدات تا بيكات بە جێگرەوەى ياريزانى بەرەگەز پۆڵەندى رۆبێرت ليڤاندۆسكى چونكە ئەگەرى زۆرە ريزەكانى باڤارى بەجێبهێڵێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*