Home / ئسپانيا / دياريەكەى گاريس بەيڵ بۆ ژنەكەى خەياڵيە..!!

دياريەكەى گاريس بەيڵ بۆ ژنەكەى خەياڵيە..!!

ئەستێرەى ويلزى و گۆڵكارى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى (گاريس بەيڵ) بەمەبەستى بەسەر بردنى هەفتەى هەنگوێنى لەگەڵ هاورێ كچەكەى (ئيما جۆنز) هەستاوە بە بەكرێ گرتنى دورگەى (تاگو ماگو)island-1024x682
ئەم كارەى بەيڵ دواى كۆتايى هاتنى ئاهەنگى هاوسەرگيرى خۆى و ئيما دێت كە بوە بە ژنى.

 

رۆژنامەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نرخى بەكرێ گرتنى ئەو دورگەيە بۆ ماوەى هەفتەيەك گەشتوە بە ٤٥٠ هەزار يۆرۆ, ئەم دورگەيە دەكەوێتە نزيك ئسپانيا, بەيڵ بۆيە ئەو دورگەيەى بەكرێ گرتوە بۆ ئەوەى كە زوتر بگەرێتەوە بۆ مەدريد تا لە مەشق و راهێنانى يانەكەى بۆ يارى سوپەرى ئەوروپا بەرامبەر ئشبيليە ئامادە بێت بەبێ ئەوەى سەفەر ماندووى بكات.

بەدياريكراوى دورگەى (تاگوماگو) كيلۆمەترێك لە شارى (ئيبيزا)ى ئسپانياوە دورە, ئەستێرەكەى مەدريد بە باشترين دورگە وەسفى كردوە بۆ بەسەر بردنى هەفتەى هەنگوێنى, كە ڤێلايەكى گەورەى تێدايە و پێك دێت لە پێنج ژوور و حەمان و مەلوانگەيەك, سروشت پارێزبەندى ڤێلاكەيە و جێگاى ئەسپ سوارى لەگەڵ ماتۆرسيكيڵى ئاوى تێدايە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*