Home / ئەڵمانيا / بايەرمونيخ, هەرگيز مووچەيەكى شێتانە بە ليڤاندۆسكى نادەين..

بايەرمونيخ, هەرگيز مووچەيەكى شێتانە بە ليڤاندۆسكى نادەين..

يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى نايەوێت دەستبەردارى ياريزانى بەرەگەز پۆڵەندى و هێرشبەرى يانەكەى (رۆبێرت ليڤاندۆسكى) بێت لە ماوەى وەرزى گواستنەوەكانى ئێستادا, بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێكى خستوەتەگەر تا گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە.
لەو بارەيەوە سەرۆكى باڤارى (كارل هانز رۆمينگە) لە ميانى لێدوانێكى بۆ پێگەى (فۆر فۆر تو) وتى: “چەندين كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەگەڵ بريكارەكانى ليڤاندۆسكى, ئامادەين تا گرێبەستەكەى لەگەڵماندا نوێ بكاتەوە”.
وتيشى: “نامانەوێت بيفرۆشين, هەمووكات دەمانەوێت گۆرانكارى لە گرێبەستى ياريزانەكانمان بكەين لە كاتێكدا ئەگەر نرخى ياريزان گۆرانكارى بەسەر هاتبوو.
سەرۆكى يانە ئەڵمانيەكە زياتر روونيكردەوە: “ئامادە نين لە پێناو نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى هەمان ئەو مووچەيە بەو ياريزانە بدەين كە لە يانەكانى ترەوە وەك (مانچستەرسيتى و پاريس سانجێرمان)ەوە پێشكەشى دەكرێت, ئێمە مووچەيەكى زۆرباش بە ياريزانەكانمان دەدەين, بەڵام ئەم يانانە موچەيەكى شێتانە دەدەن, بەدڵنيايەوە ئەو يانانە ناتوانن نازناوى زياتر لە رێگاى ئەو مووچە بەرزەوە بەدەست بهێنن.
ليڤاندۆسكى لەگەل بايەرمونيخ لە وەرزى رابردوو لە ٣٢ يارى توانى ٣٠ گۆڵ تۆمار بكات و يانەكەى بكات بە پاڵەوانى خولى پلەيەكى بۆندسليگاى ئەڵمانى.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى سەرجەم ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە چەند ياريەكى تر لە پێنج خولە بەهێزەكەى ولاتانى ئەوروپا ئەنجام دەدرێت لە ...