Home / جيهان / رۆژنامەى (ئولێ) ئەرجەنتينى ميسى لە بڕيارى وازهێنانەكەى پاشگەز بوەوە

رۆژنامەى (ئولێ) ئەرجەنتينى ميسى لە بڕيارى وازهێنانەكەى پاشگەز بوەوە

ڕۆژنامەى (ئولێ)ى ئەرجەنتينى كەمێك پێش ئێستا بڵاوى كردەوە كە ليۆنيل ميسى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بەرشەلۆنە پاشگەز بووتەوە لە بڕيارى وازهێنانى لەيارى نێو دەوڵەتى و دەگەڕێتەوە ڕيزى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى ، دواى ئەوەى ناوبراو  بەهۆى لە دەسدانى كوبا ئەمريكاى سەدە لەيارى كۆتايدا بڕيارى وازهێنانى يەكجارەكى لەيارى نێو دەوڵەتى ڕاگەياند.

رۆژنامە ئەرجەنتينيەكە ئەوەى ڕاگەياندووە كە ليۆ بڕيارى گەڕانەوەى بۆ هەڵبژاردەكەى داوە ئەويش پاش چونەوە بەبڕيارەكەيداو پاش بەسەر بردنى ئەو پشوەى كە لەدواى پاڵەوانيتيەكە وەرى گرتبوو هەروەها رۆژنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە ليۆ لەبەردەستى ڕاهێنەرە نوێكەى ئەرجەنتيندايە (ئيدگارۆ بوزا) بۆ يارىە دۆستانەكەى سەرەتاى مانگى ئەيلول بەرامبەر هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى.

پاش دەست نيشانكردنى لە چەن ڕۆژى ڕابردوو وەكو ڕاهێنەرى نوێى ئەرجەنتين ئيدگارۆ بوزاى ڕايگەياند يەكەم كارم هەوڵى ڕازيكردنى ميسە بۆ گەڕانەوەى هەڵبژاردەى تانگۆ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*