پاولۆ مالدينى ئەفسانەى پێشوى هێڵى بەرگرى هەڵبژاردەى ئيتاليا خۆى بە ياريزانێكى بە بەخت دەزانێ كە ڕووبەڕوى ليۆ ميسى ئەستێرەى يانەى بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەى ئەرجەنتين نەبووەتە لە كاروانى وەرزشى خۆيدا هەم لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى و هەم لە گەڵ يانەى ميلاندا.

پاولۆ لە ولێدوانێكى تايبەتدا بۆ ڕۆژنامەى ماركاى ئيسپانى سەبارەت بەوەى كام ياريزان زۆر زەحمەت بووە كە ڕووبەڕوى بووەتەوە لە ژيانى وەرزشيدا وتى ” لەسەردەمى گەنجيمدا ڕوو بەڕوى ديگۆ مارادۆنا بوومەوە كە ئەوكات لە يانەى ناپۆلى بوو كە بێ هيچ دوو دڵيەك ئەو باشرينە وەهەروەها ڕۆناڵدۆى دياردەى بەرازيل بەهێزترين ياريزانە كە ئەو ڕووبەڕووى بوەتەوە لە كۆتاى لێدوانەكەيشيدا بەرگريكارەكى پێشووى هەڵبژاردەى ئيتاليا وتى ” خۆم بەياريزانێكى بە بەخت ئەزانم كە ڕووبەڕوى ميسى نەبومەتەوە.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: