Home / ئسپانيا / بەرفەرمى // بەرشەلۆنە ڕۆيشتنى فێرمايلينى لە يانەكەى ڕاگەياند

بەرفەرمى // بەرشەلۆنە ڕۆيشتنى فێرمايلينى لە يانەكەى ڕاگەياند

يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى لە پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاوى كردەوە كە بەرگريكارى بەلجيكى تۆماس فێرمايلين ئەمڕۆ يەك شەمە سەفەرى ڕۆما دەكات بۆ ئەنجامدانى پشكنينە پزيشكيەكان بەمەبەستى پەيوەندى كردن بە يانەكەى پايتەختى ئيتالياوە،وە ڕۆژنامەى “لاگازێتا ديلۆ سپۆرتى ئيتاليش لاى خۆيەوە هەواڵەكە پشت ڕاست كردوەو ڕايگەياند كە تۆماس ئەمڕۆ كاتژمێر ١:٣٠ بەكاتى ئيتاليا دەگاتە ئيتاليا بۆ تەواو كردنى سەرجەم ڕێكارە ياساييەكانى بۆندەكەى لەگەڵ يانەى ڕۆما.

گواستنەوەى تۆماس فێرمايلين بۆ يانەى ڕۆما بەشێوەى خواستن بووەو بڕياريشە ئەمشەو يان سبەى بڕى بۆندو موچەى ناوبراو ديارى بكرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*