Home / جيهان / يوڤانتۆس چاوى لە ئيسكۆ و كۆڤاسيچە بۆ پركردنەوەى جێگاى پۆل پۆگبا..
ئيسكۆ

يوڤانتۆس چاوى لە ئيسكۆ و كۆڤاسيچە بۆ پركردنەوەى جێگاى پۆل پۆگبا..

بەمەبەستى پركردنەوەى جێگاى پۆڵ پۆگباى فەرەنسى كە ئەم هەفتەيە پەيوەندى بە يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزيەوە كرد يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى رايگەياندوە كە هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ياريزانێكى هێڵى ناوەراستى رياڵ مەدريد مۆربكات بۆ ئەو مەبەستەش چاوى لەسەر هەريەكە لە (ئيسكۆى يان ماتيۆ كۆڤاسيچى كرواتى)ە.

بە پێى راگەياندنەكانى ئيتاليا يانەى خانمە پيرەكە هاوشێوەى ئەيسى ميلانى ئيتالى هەوڵەكانى چركردوەتەوە بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى ئيسكۆى تەمەن ٢٤ ساڵ و گۆڵ دروستكەرى ئسپانى.

 

هەرچەندە كۆڤاسيچى تەمەن ٢٢ ساڵ خەونى يوڤانتۆسە بۆ ئەوەى بۆ وەرزى نوێ بيباتە ريزەكانى, بەڵام لە ئێستادا سەرۆكەكانى يانە ئيتاليەكە زياتر چاويان لەسەر ئيسكۆيە, ئەويش دواى ئەوەى پۆگبا يوڤانتۆسى بەرەو ئنگليز بەجێهێشت.

 

بەپێى رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرت چەندين ناوى تر هەن بۆ ئەوەى خانمە پيرەكە بيان هێنێتە ريزەكانى لەوانە (ديمترى بايێى)لە يانەى وێستهام يونايتد و (سەمير ناسرى) لە يانەى مانچستەر سيتى و (ئۆسكارى) بەرازيلى لە چێڵسى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*