Home / ئەوروپا / رياڵ مەدريد بەبردنەوەى لە ئشبيليە بۆ سێيەم جار لەمێژووى خۆى بوە پالەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى

رياڵ مەدريد بەبردنەوەى لە ئشبيليە بۆ سێيەم جار لەمێژووى خۆى بوە پالەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى

يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بۆ سێيەم جار لە مێژوويى خۆى توانى ببێتە پاڵەوانى سوپەرى ئەوروپا دواى ئەوەى كە لە يانەى ئشبيليەى هاونشتيمانى بردەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە نێو ياريگاى ليركندال لە شارى تروندهايم لە وڵاتى نەرويج.

 

لە كاتى ئاسايى و ياساى گێمى يەكەم و دووەم يانەى رياڵ مەدريد لە شكست نزيك بوو تا دواساتەكان كە بەرگريكارى جيهانى و يانەى شانە توانى لە دوا ساتەكان و لە خولەكى ٩٣ ياريەكە يەكسان بكاتەوە.

گێمى يەكەمى ياريەكە بە هێزيەوە دەستى پێكرد و هەردوو يانە هەوڵى تۆماركردنى گۆڵيان دەدا بەلام شاهانەييەكان لە رێگاى ياريزانى لاوى يانەكە (ئەسينسيۆ) لە خولەكى ٢١ توانيان گۆلى يەكەم تۆمار بكەن, يانەى ئشبيليە ريزەكانى خۆى دواى ئەو گۆڵە رێكخستەوە و بە شێوەيەكى تۆكمە بەردەوامى بە ياريكردندا لە گێمى يەكەم و توانى لە خولەكى ٤٠ لە رێگاى ياريزان فرانكۆ ڤاسكێز ئەنجامى ياريەكە يەكسان بكاتەوە كە ئەمەش ناونيشانى گێمى يەكەم بوو.

گێمى دووەم كە بە گێمى راهێنەران ناو دەبرێت كە هەرواش بوو دەستى پێكرد و هەردوو راهێنەرى ئشبيليە و رياڵ مەدريد پلانەكانيان لە نێو ياريگادا جێبەجێكرد, ياريەكە بە هەمان ئەنجامى گێمى يەكەمەوە بەردەوام بوو تا خولەكى ٧١ كە لەم خولەكەدا سێرجيۆ رامۆس هۆكارى دروستكردنى لێدانێكى سزا بوو لەسەر يانەكەى.

لێدانە سزاكە لەلايەن ياريزان (يافين كۆنۆبليانكا) جێبەجێكرا و توانى گۆڵى پێشكەوتن تۆماركات, دواى ئەم گۆڵەش رياڵ مەدريد زۆر بەهێز بوو تا دوا خولەكەكان جەنگا بۆ يەكسان كردنەوەى ئەنجامەكە, كە دواتر سێرجيۆ رامۆس توانى لە خولەكى ٩٣ ريال لە شكستێكى حەتمى بۆ رزگار بكات و ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە, بەم پێيەش پەنابرايە بەر كاتى زيادكراو بۆ ئاشكرا بوونى پالەوانى سوپەرى ئەوروپى لە نێوان ئشبيليە و ريال مەدريد.

گێمى زيادكراوى يەكەمى ياريەكە بەبێ گۆڵ كۆتايى هات بەلام لە گێمى دووەمدا و لە خولەكى ١١٩ رياڵ مەدريد لە رێگاى دانى كارڤەخالەوە توانى گۆڵى سێيەم و سەركەوتن تۆمار بكات, ئەويش دواى ئەوەى توانى چەند ياريزانێكى ئشبيليە تێپەرێنێت و خۆى بگەيەنێتە گۆڵ و گۆڵ تۆماربكات.

 

بەم شێوەيەش يانەى رياڵ مەدريد بۆ جارى سێيەم لەم مێژووى خۆى جامى سووپەرى بەرز كردەوە و لە سالانى (٢٠٠٢ و ٢٠١٤) بوە پاڵەوان, بەڵام ساڵانى (١٩٩٨ و ٢٠٠٠) لە يارى كۆتايى دووچارى شكست بوويەوە.

يانەى ئشبيليەى ئسپانى بەم شكستەوە چوارەم جارە لە يارى كۆتايى سوپەرى ئەوروپى دووچارى شكست ببێتەوە كە سێ جار لەسەر يەكە بوە لە (٢٠٠٧ و ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) و تەنها يەكجار لە ٢٠٠٦ توانيويەتى ببێتە پالەوان.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*