Home / ئەوروپا / ١٠ ئامارى گرنگ لە يارى كۆتايى سوپەرى ئەوروپى..

١٠ ئامارى گرنگ لە يارى كۆتايى سوپەرى ئەوروپى..

شەوى رابردوو يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە نێو ياريگاى (ليركنداڵ) لە ولاتى نەرويج توانى لە يانەى ئشبيليەى هاونيشتمانى بباتەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دووگۆڵ, وە بۆ سێيەم جار لە مێژووى خۆى ببێتە پاڵەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى.

لە يارى سوپەرى ئەوروپى كە لە نێوان ئشبيليە و رياڵ مەدريد ئەنجامدرا چەند ئامارێك دروست بوو وەك:-

 

١- رياڵ مەدريد شەش يارى كۆتايى ئەوروپى يەك لەدواى يەك بەبێ شكست بردوەتەوە هەروەها لە دواى ساڵى ٢٠٠٠ ەوە هيچ ياريەكى كۆتايى دووچارى شكست نەبوەتەوە.

٢- ئشبيليە يەكەم يانەيە كە سێ يارى كۆتايى جامى سوپەرى ئەوروپى يەك لەدواى يەك دووچارى شكست دەبێتەوە.

٣- دواى ئەوەى رياڵ مەدريد توانى ببێتە پاڵەوانى جامى سوپەرى ئەوروپى, يانەكانى ئسپانيا زۆرترين پشكيان بەركەوتوە لە بوون بە پاڵەوانى ئەو پاڵەوانێتيە كە ١٣ جارە.

٤- سێرجيۆ رامۆس يەكەم بەرگريكارە كە لە سێ يارى كۆتايى دەتوانێت گۆڵ بكات (سوپەرى ئەوروپى, چامپيۆنزليگ, جامى جيهانى يانەكان).

 

٥- فرانكۆ ڤاسكوێز لە يەكەم يارى فەرمى بۆ يانەى ئشبيليە توانى يەكەم گۆڵى خۆى تۆمار بكات ئەويش دواى ئەوەى كە لەم وەرزەدا پەيوەندى بەم يانەيەوە كرد.

٦- ماركۆ ئەسينسيو لە يەكەم يارى فەرمى خۆى بۆ يانەى رياڵ مەدريد توانى يەكەم گۆڵ بكات.

 

٧- رۆناڵدۆ و پيپى تاكە دوو ياريزانن كە لە ساڵێكدا توانيويانە سێ پاڵەوانێتى يوفا لەدەست بهێنن (چامپيۆنزليگ, يۆرۆ, سوپەرى ئەوروپا).

٨- زينەدين زەيدان شەشەم كەسە كە وەك ياريزان و راهێنەر جامى سوپەرى ئەوروپى بەدەست بهێنێت (وەك ياريزان بەرامبەر فاينۆرد ٢٠٠٢, وەك راهێنەرى بەرامبەر ئشبيليە ٢٠١٦).

٩- ماركۆ ئەسينسيۆ بچوكترين ياريزانە كە لەگەڵ رياڵ مەدريد لە يارى كۆتايى ئەوروپا گۆڵ تۆمار بكات كە تەمەنى (٢٠ ساڵ و ٢٠١ رۆژ)ە.

١٠- لە دواين ١٠ رووبەروو بوونەوەى نێوان رياڵ و ئشبيليە يانەى رياڵ مەدريد لە حەوت ياريان براوە بوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*