Home / ئەوروپا / رامۆس, چى دەڵێت لەسەر نهچنى گۆڵ تۆماركردنەكانى لە يارى كۆتاييەكاندا..!!
رامۆس

رامۆس, چى دەڵێت لەسەر نهچنى گۆڵ تۆماركردنەكانى لە يارى كۆتاييەكاندا..!!

شەوى رابردوو يانەى رياڵ مەدريد لە بگۆلێكى سێرجيۆ رامۆس لە شكست رزگارى بوو دواتر لە كاتى زيادكراو شاهانەييەكان بوون بە پاڵەوانى سوپەرى ئەوروپى.

سێرجيۆ رامۆس بەرگريكارى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بۆ جارى سێيەم توانى لە يارى كۆتايى گۆل تۆمار بكات (سوپەرى ئەوروپا, چامپيۆنز ليگ, جامى جيهانى يانەكان).

سێرجيۆ رامۆس دواى ئەوەى توانيان لە يانەى ئشبيليە ببەنەوە لە جامى سوپەرى ئەوروپا وە دواى ياريەكە بۆ دەزگاكانى راگەياند هۆكارى گۆڵەكردنەكە لە ياريە كۆتاييەكان ئاشكرا كرد و وتى: “گۆڵەكەم بەرامبەر ئشبيلە لەو كاتەدا جێگاى باوەر نيە, بەڵام راستيەكەى ئەوەيە كە كاتێك بەدواى شتێكدا دەگەرێيت بەدڵنياييەوە دەيدۆزيتەوە, بەمەرجێك دەبێت تا كۆتايى لە پێناو بەدەستهێنانى و دۆزينەوەى بجەنگيت, ئێمەش لە كۆتاييدا بردمانەوە, گۆڵەكە لە هەوڵ ماندوو بوونى هەموومان هات, دەستپێكى وەرزى نوێ بە نازناوێك زۆر جوانە”.

 

وتيشى: “ياريەكە بەچەند قۆناغێك تێپەرى, لە سەرەتاوە ئێمە باشتر بووين و توانيمان گۆڵ بكەين دواتر گەراينەوە بۆ بەرگرى, ئەوەى گرنگ بێت دەبێت كارێك بكەين تا بەردەام بين لەم ئاستەمان و ئامادەكاريەكى باش بكەين بۆ وەرزێكى نوێى لاليگا”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*