Home / ئنگليز / بەفەرمى// پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى پريمەر ليگ ڕاهێنەرەكەى نوێ كردەوە

بەفەرمى// پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى پريمەر ليگ ڕاهێنەرەكەى نوێ كردەوە

يانەى ليستەر ستى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى پريمەر ليگ ئەمڕۆ چوارشەمە لە پێگەى فەرمى خۆيەوەوە بڵاوى كردەوە كەيانەكەيان بۆنديان لەگەڵ ڕاهێنەرى ئيتالى كلاوديۆ ڕانێرى تا مانگى حوزەيرانى ٢٠٢٠ نوێكردەوە يانەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە كە بۆ بەرگرى كردن لە نازناوى وەرزى ڕابردوو پێش دەست پێ كردنى وەرزى نوێى پريمەر ليگ كە بريارە هەفتەى داهاتوو وەرزى نوێ دەست پێ بكات لەگەڵ ڕانێرى ڕاهێنەر گەيشتونەتە ڕێكەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى.

يانەى ليستەر ستى ئينگليزى وەرزى ڕابردوو توانى بۆ يەكەم جار لەمێژووى خۆيداو لەژێر سەرپەرشتى كلاوديۆ ڕانێرى بەڕەگەز ئيتالى ببێتە پاڵەوانى پريمەر ليگ.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*