Home / ئيتاليا / پاليرمۆ بالۆتيلى ناوێ!

پاليرمۆ بالۆتيلى ناوێ!

ماريسيۆ زامپارينى سەرۆكى يانەى پاليرۆمۆى ئيتالى هەموو ئەو دەنگۆيانەى ڕەتكردەوە كە باس لەئەنجامدانى گرێبەست ئەكەن لەگەڵ ماريۆ بالۆتيلى هێرشبەرى پێشوى يانەى ميلانى ئيتاليدا و ڕايگەياند بالۆتيليمان ناوێ.

زامپارينى لە لێدوانێكيدا سەبارەت بەو دەنگۆيانەى كە باس لە هاتنى هێرشبەرە ئيتاليەكە دەكەن بۆ يانەى پاليرمۆ ڕايگەياند “بالۆتيلى نايەتە پاليرمۆ چونكە ئێمە ناتوانين كێشەكانى چارەسەر بكەين ، هەروەها لە ڕووى هونەريشەوە سەرنجى زۆرمان هەيە لەسەرى و بۆيە هەميشە گرفت دروست ئەكات و  ئێمە ناتوانين كێشەكانى چارەسەر بكەين”

ئەم لێدوانەى سەرۆكەكەى يانەى پاليرمۆ لەپاش ئەوەوە هات كە چەن رۆژێكە ڕاگەياندنەكانى ئيتاليا باس لە ڕۆيشتنى ماريۆ بالۆتيلى دەكەن بۆ ئەو يانەيە.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...