Home / ئنگليز / مەسعود ئۆزيل بير لەگەڕانەوە بۆ يانەى ڕياڵ مەدريد دەكات

مەسعود ئۆزيل بير لەگەڕانەوە بۆ يانەى ڕياڵ مەدريد دەكات

 مەسعود ئۆزيلى ئەڵمانى و ياريزانى يانەى ئەرسيناڵى ئينگليزى بير لەگەڕانەوە بۆ يانەى ڕياڵ مەدريد دەكات ياخود گواستنەوە بۆ يانەى بايرن ميونخى ئەلمانى لە كۆتاى وەرزى ٢٠١٦ _٢٠١٧.
 ڕۆژنامەى “بێڵد”ى ئەڵمانى ئەمڕۆ لە هەواڵێكيدا بڵاوى كردەوە كە مەسعود ئۆزيل چاوى لەوەيە لە ماوەى داهاتوودا يانەى ئەرسيناڵ بە جێ بێڵێت و جارێكى ديكە بگەڕێـتەوە يانەى رياڵ مەدريد ياخود بچێتە ڕيزەكانى يانەى بايرن ميونخ كە ڕۆژنامە ئەڵمانيە ئەمەى دووەميان بەئەستەم دەزانێـت چونكە پێى وايە يانە باڤاريەكە بۆند لەگەڵ ئەودا واژوو ناكەن بۆيە  ئۆزيل تەنها بير لە گەڕانەوە بۆ قەڵاى سپى دەكات.
ڕۆژنامەكە ئەوەشى دووپات كردوەتەوە كە هەموو ئەمانە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە كە ئەستێرە ئەڵمانيەكە لە يانەى ئارسيناڵ دڵخۆش نيە.
مەسعود ئۆزيلى ئەڵمانى لە وەرزى ٢٠١٣ بە بڕى ٤٣ مليۆن جونەيى ئەستەر لينى پاش سێ وەرز يارى كردن بۆ يانە مەدريديەكە ڕووى لە يانەى ئارسيناڵى ئينگليزى كرد
 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*