Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە بێبەش دەبێت لە تواناكانى ئەستێرەيەكى..
بارشەلۆنە

بارشەلۆنە بێبەش دەبێت لە تواناكانى ئەستێرەيەكى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى ئاشكراى كرد كە گۆڵپارێزى يانەكە و بەرەگەز ئەڵمانى تێرشتيگن دووچارى پێكان بوە لە مەشق و راهێنانەكانى ئەمرۆدا كە هۆكارى سەرەكى پێكانەكەى بۆ ئەوەى كە شەوى رابردوو بەرامبەر يانەى سامپەدۆريا لە جامى گامبەر ياريكرد و ئازارى پێگەشتوە, بارشەلۆنە لەو ياريەدا توانى بە سێ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێك ياريەكە بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.

گۆڵپارێزى نێو دەوڵەتى ئەڵمانى تێرشتيگن)ى تەمەن ٢٤ سال بەهۆى ئازار لە ئەژنۆى چەپى بۆ ماوەى زياتر لە دوو تا سێ هەفتە لە ياريگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەو پێيەى كە پێگەى بارشەلۆنەبلاويكردوەتەوە شتيگن ناتوانێت لە يارى كۆتايى جامى سوپەرى ئسپانى كە يەكشەمەى هەفتەى داهاتوو بەرامبەر بە ئشبيليە ئەنجامى دەدات بەشدارببێت, چاوەرێ دەكرێت كلاوديۆ براڤۆ لە جێگاكەيدا وەك گۆڵپارێزى سەرەكى يانە كەتەلۆنيەكە بەشدارى پێبكرێت بەرامبەر بە يانە ئەندەلوسيەكە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*