Home / جيهان / مايكڵ فليپس ٢١ هەمين ميدالياى ئاڵتوونى بەدەستهێنا..

مايكڵ فليپس ٢١ هەمين ميدالياى ئاڵتوونى بەدەستهێنا..

ئەستێرەى مەلەوانى ئەمريكى (مايكل فليپس) توانى بەردەوامى بە ژمارە باشەكانى بدات و ببێت بە تاكە ياريزان كە زۆرترين ميداليا لە ميانى ياريەكانى ئۆڵۆمپياد بەدەست بهێنێت دواى ئەوەى كە ژمارەى ميداليا ئاڵتوونيەكانى گەياندە ٢١ ميداليا.

مايكل فليپس لە چوارەم رۆژى ئۆڵۆمپيادى ريۆ٢٠١٦ توانى لە كێبركێكانى مەلەوانى ميدالياى سێيەمى خۆى لە ياريەكانى ريۆ بەدەست بهێنێت ئەويش دواى ئەوەى كە لە يارى كۆتايى ٢٠٠ مەترى بە ئەستەم لە (ماساتو ساكاى) بردەوە بە ٥٣ چركە و ٣٦ لە سەدى چركە.

 

پێش ئەوەى بگەرێتەوە دواى تەنها دوو كاتژمێر سەركردايەتى هەڵبژاردەى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكاى كرد بە ميدالێكى ئاڵتوونى بۆ ٢٠٠ى مەلەوانى ئازاد كە توانى لە بريتانيا و يابان بباتەوە.

بەم شێوەيەش مايكڵ فليپس كۆى ميدالياكانى لە ئۆڵۆمپياد گەياندە ٢٥ ميداليا لە ماوەى تەنها چوار ئۆڵمپياددا, كە ٢١يان ئاڵتونن و خۆى بە تەنها لە مێژووى ياريەكانى ئۆڵۆمپياد بە رێژەى ٨٠% پێش وڵاتانى جيهان كەوتوە لە بە دەستهێنانى ميداياى ئاڵتون.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*