Home / جيهان / ئەستێرەيەكى لاوى دۆرتمۆند بەهۆى رياڵ مەدريدەوە رەتيكردوەتەوە گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە..

ئەستێرەيەكى لاوى دۆرتمۆند بەهۆى رياڵ مەدريدەوە رەتيكردوەتەوە گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە..

پێدەچێت يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى زۆرى نەمابێت ئاواتەكەى بەديبێت بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى (جوليان فايگل) لەم وەرزى مێركاتۆى ئێستادا.جوليان فايگل
لەو بارەيەوە رۆژنامەى ئاسى ئسپانى بلاويكردەوە كە كارگێرى يانەى شاهانە بە دەستەى كارگێرى يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى راگەياندوە كە دەيانەوێت جوليان فايگلى تەمەن ٢٠ سال ببەنە ريزەكانيان بۆ تۆكمە كردنى هێڵى ناوەراستى يانەكەيان لە وەزى ٢٠١٦-٢٠١٧.
ئەو رۆژنامە بەناوبانگە ئاماژەى بەوە كردوە كە جوليان فايگل گرێبەستێكى كارگێرى يانەى دۆرتمۆندى رەتكردوەتەوە و نايەوێت گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە.
رۆژنامە مەدريديەكە باسى لەوەشكردوە كە فايگل بەهۆى ئەوەى زۆر ئارەزوو دەكات روولە سانتياگۆ بێرنابيۆ بكات هەر بۆيە گرێبەستەكەى تا ئەم ساتە نوێنەكردوەتەوە.
دەستەى كارگێرى يانەى شاهانە دەيەوێت بۆ بەهێزكردنى ريزەكانى ريزى پێكهاتەى شاهانە گرێبەست لەگەڵ چەندين ياريزانى لاو مۆر بكات, وەك ئاشكرايە كە رياڵ مەدريد لەلايەن فيفاوە سزا دراوە و لە ساڵى ٢٠١٧ ناتوانێت هيچ ياريزانێك بكرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...