Home / ئسپانيا / بينيتز رێگرە لە پەيوەنديكردنى سيسۆكۆ بە رياڵ مەدريدەوە..
بينيتز و سيسۆكۆ

بينيتز رێگرە لە پەيوەنديكردنى سيسۆكۆ بە رياڵ مەدريدەوە..

ياريزانى هێڵى ناوەراستى فەرەنسى موسى سيسۆكۆ ئارەزوو دەكات لە يانەى نيوكاسڵى ئنگيلزى بروات و روو لە يانەى رياڵ مەريدى ئسپانى بكات, ئەويش دواى ئەوەى يانەكەى دابەزى بۆ خولى پلە دوو.سيسۆكۆ

 

موسى سيسۆكۆ لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى بى بى سى هەواڵى رايگەياند: “نامەوێت يارى لە خولى پلە دوودا بكەم, دەمەوێت ريزى  يانەكەم بەجێبهێڵم و روو لە يانەى رياڵ مەدريد بكەم, دەمەوێت لە ژێر سەرپەرشتى راهێنەرى فەرەنسى (زينەدين زەيدان)بم, هيوادارم ريال مەدريد لە پێناو من بێت و داواى گرێبەستم لێ بكات, من بە تەواوى سەبر و ئاراميەوە چاوەروانى دەكەم”.

وتيشى: “ئەگەر يانەى رياڵ مەدريد گرنگى بە تواناكانم بدات ئەوە زۆر دڵخۆشم دەكات بەدڵنيايەوە, بەڵام تا ئەم ساتە من ياريزانى نيوكاسڵم و ماوەى سێ ساڵ و نيوە لەگەڵ ئەم يانەيەدام و هەموو شتێكم پێشكەشى كردوە, بەڵام ئێستا دەمەوێت چەند ياريەكى گەورە ئەنجام بدەم بۆ ئەو مەبەستەش پێويستە روو لە جێگايەكى تر بكەم”.

سيسۆكۆى تەمەن ٢٧ ساڵ ئاماژەى بەوە كرد: “هيوادارم هەموان لێم تێبگەن, دەمەوێت لە يانەيەكى گەورە يارى بكەم دەتوانم تواناكانى خۆم دەربخەم لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەم هۆيە بوو كە وتم (دەمەوێت لە يانەكە برۆم ئەمساڵ), چونكە ئێستا كاتى رۆشتنە كاتى ئەوەيە تەماشاى پێشەوە بكەم بەو هيوايەى كارگێرى يانەكە و هاندەران لێم تێبگەن”.

جێى ئاماژە موسى سيسۆكۆ لە پاڵەوانێتى يۆرۆى ٢٠١٦ ئاستێكى باشى پێشكەش كرد لەگەڵ هەلبژاردەى فەرەنسا بەتايبەتى لە يارى كۆتايى بەرامبەر بە هەلبژاردەى پرتوگال, لەوە بەدواوە موسا چەندين گرێبەستى پێشكەشكراوە لە سەرووى هەمويانەوە يانەى رياڵ مەدريد دەيەوێت بيباتە ريزەكانى بەڵام بينيتيزى راهێنەر نايەوێت دەستبەردارى بێت بەبيانوى ئەوەى كە پێويستى پێيەتى بۆ ئەوەى يانەكە جارێكى تر بگەرێنێتەوە بۆ خولى نايابى ئنگليزى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*