Home / ئسپانيا / رياڵ تاوتوێى ئەو بۆندانە دەكات كە پێشكەشى كراوە بۆ دەستبەرداربوون لە يەكێك لە ئەستێرەكانى
جەيمس

رياڵ تاوتوێى ئەو بۆندانە دەكات كە پێشكەشى كراوە بۆ دەستبەرداربوون لە يەكێك لە ئەستێرەكانى

رۆژنامەكانى ئسپانيا ئەمرۆ هەينى بلاويانكردەوە كە يانەى رياڵ مەدريد دەيەوێت ئەو گرێبەستانە ببينێت كە پێشكەشكراون بۆ گواستنەوەى جەيمز رۆدريگزى كۆلۆمبى لە مێركاتۆى ئەم وەرزەدا.

لەو بارەيەوە كەناڵى (La Sexta)ى ئسپانى دەڵێت: يانە مەلەكيەكە هەول دەدات پێشنيارەكان بۆ كرينى رۆدريگز تاوتوێ بكات و گرێبەستەكان ببينێت.

رۆژنامەى ئاسى ئسپانى بەهەمان شێوە رايگەياند: مێرەنگى گرێبەستێكى ٨٥ مليۆن يۆرۆى رەتكردوەتەوە لە مانگى رابردوو بەڵام ناوى ئەو يانەيەى ئەو برە پارەيەى پێشكەش كردوە بۆ كرينى ياريى دروستكەرى رياڵ مەدريد ئاشكرا نەكردوە

شايانى باسە رۆدريگز وەرزى رابردوو پەيوەندى بە يانەى ريال مەدريدى ئسپانيەوە كرد, بەڵام لەگە مێرەنگى كەمترين بەشدارى پێكرا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*